دوو هاوسه‌ری ژاپۆنی ماوه‌ی 20 ساڵه قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ناكه‌ن
به یه‌كه‌وه له یه‌ك ماڵیشدا ده‌ژین
K24 - هه‌ولێر:
به‌شێك له مرۆڤه‌كانی ناو هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، رۆژانه وا رێكده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ كه‌سه نزیكه‌كانییان، یاخود هاوسه‌ره‌كانییان بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ناكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك به ماوه‌ی قسه‌نه‌كردنی نێوان ئه‌و دوو هاوسه‌ره ژاپۆنییه به‌راورد ناكرێت، كه ماوه‌ی 20 ساڵه قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ناكه‌ن.

ئۆتۆ یومی، له ناوچه‌ی نارای باشووری ژاپۆن، له‌گه‌ڵ كاتایامای هاوسه‌ری و سێ منداڵی، له یه‌ك ماڵدا ده‌ژین، به‌ڵام ماوه‌ی 20 ساڵه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی قسه ناكات.
به درێژایی ماوه‌ی ئه‌و بیست ساڵه، هیچ گفتوگۆیه‌كی له نێوان ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌دا نه‌بووه و ته‌نها به ئاماژه، هێمایان بۆ یه‌كتر كردووه.

قسه‌نه‌كردنی ئه‌و دوو هاوسه‌ره، به‌هۆی كوڕه ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌كه‌یان، به‌ناوی پۆشیكۆ ئاشكرابوو، دوای ئه‌وه‌ی نووسینێكی بۆ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی ناردبوو و داوای هاوكاری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان دایك و باوكی كردبوو.
دواجار ژوانێك بۆ ئه‌و دوو هاوسه‌ره رێكخرا و له پاركی ناران یه‌كتریان بینی، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه‌ش له‌و پاركه‌ی شارۆچكه‌كه یه‌كتریان بینیبوو.

له دیداره‌كه‌دا، ئۆتۆ، كه پیاوه‌كه‌یه، یه‌كه‌مجار ده‌ستی به قسه‌كردن كرد و گوتی: "من له‌سه‌ره‌تادا جۆرێك ئیره‌ییم هه‌بوو و تووڕهوتوندبووم، وابزانم ئێستا ئه‌وه‌ی هه‌بوو ته‌واو بوو و گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه نییه".
له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م گفتوگۆیه‌ی نێوان ئه‌و دوو هاوسه‌ره، رێكخه‌رانی دیداره‌كه گوێیان له‌و قسانه گرتبوو، به‌ڵام به بیستنی ئه‌م وشانه نه‌یانتوانی كۆنتڕۆڵی هه‌ست و سۆزی خۆیان بكه‌ن و ده‌ستییان به گریان كرد.