پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركووك: 2017 ساڵى كۆتايهاتنى داعشه‌

ھیواش دەخوازن ساڵی نوێ ساڵی ئاشتەوایی یەکجاری و رێكخستنەوەی نێو ماڵی کورد بێت

K24 – هه‌ولێر:

ھێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری پارێزگای کەرکووك، ساڵی نوێ بە ساڵی کۆتاییھاتنی داعش ناودەبەن، ھیواش دەخوازن ساڵی نوێ ساڵی ئاشتەوایی یەکجاری و رێكخستنەوەی نێو ماڵی کورد بێت و ئەو سنوورانەش، کە بە خوێن کێشراون ھیچ سازشێک لەسەریان نەکرێت و پێشمەرگە لێیان نەکشێتەوە.