ورده‌كارى شه‌ڕى ئه‌مڕۆى هێزه‌ عێراقييه‌كان له‌ مووسڵ

په‌یامنێری كوردستان 24 له ‌ناو شاری موسڵه‌

K24 – مووسڵ:

دوای سێ رۆژ له‌ ده‌ستپێكردنی دووه‌م قۆناغی رزگاركردنی سه‌رانسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ، دوای شه‌ڕێكی سه‌خت هێزه‌ عێراقیه‌كان گه‌ڕه‌كه‌كانی قودسی یه‌ك و قودسی دوو و كه‌رامه‌ نۆزده‌یان كۆنترۆڵ كرد.

په‌یامنێری كوردستان 24 له ‌ناو شاری موسڵ رایگه‌یاند، له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌ تازه‌ رزگاركراوه‌كاندا، ژماره‌یه‌كی زۆری ته‌رمی چه‌كدارانی داعش له‌سه‌ر جاده‌كان كه‌وتوون.