فرانسۆ هۆلاند سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات
به دووه‌م سه‌ردانی داده‌نرێت بۆ هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره فرانسۆ هۆلاند، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، رۆژی دووشه‌ممه 2ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017 سه‌ردانی هه‌ولێر و به‌غدا بكات.
ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ره‌نسی "AFP"ی بڵاویكردووه‌ته‌وه، مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌ی فرانسۆ هۆلاند، رێزگرتنه له‌و سه‌ربازه فه‌ره‌نسیانه‌ی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له دژی ئه‌و رێكخراوه ده‌جه‌نگن.
سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، به دووه‌م سه‌ردانی هۆلاند داده‌نرێت بۆ هه‌ولێرو پێشتر له 12ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2014 یه‌كه‌م سه‌ردانی خۆی بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا.
فرانسۆ هۆلاند وه‌ك سه‌رۆكی وڵاتێكی به‌هێزی ئه‌وروپا، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیشی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت رۆژی 23ی نیسان/ ئه‌پریلی 2017، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا ئه‌نجام بدرێت و هۆلاندیش جارێكی دیكه، خۆی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید ناكاته‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكانی فه‌ره‌نساش، كاندیده به‌هێزه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا، هه‌ریه‌ك له فرانسۆ فیلۆن و مارین لۆپێنن.