نه‌وت ساڵێكی پڕ له‌ده‌ستكه‌وتی تێپه‌ڕاند
K24 - ھەولێر
به‌كاریگه‌ری نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی ئۆپێك نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كان رووی له به‌رز بوونه‌وه كردووه.
له ئاڵوگۆڕی ئه‌مڕۆی بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت هه‌ر به به‌رزی ماوه‌ته‌وه‌و به 56 دۆلار و 82 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت و نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش هه‌ر له‌سه‌رووی 53 دۆلار 70 سه‌نت ماوه‌ته‌وه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه كه بڕیاره له حه‌وتی ئه‌م مانگه‌وه بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی وڵاتان بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه به‌و هۆیه‌وه‌ش رۆژانه نزیكه‌ی 2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه.