دوای 15 ساڵ دووری له چاوی میدیاكان، له كوردستان24 ده‌رده‌كه‌وێت
ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق داهاتووی خۆی ئاشكرا ده‌كات

K24 ـ هه‌ولێر
سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند، ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق دوای نزیكه‌ی 15 ساڵ دووركه‌وتنه‌وه له چاوی میدیاكان، له كوردستان24 ده‌رده‌كه‌وێت و پرۆژه‌كانی داهاتووی خۆشی ئاشكرا ده‌كات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 1 كانوونی دووه‌می 2016، په‌یامنێری كوردستان24 زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وت كه سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و رۆژانه‌ش له‌گه‌ڵ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر مه‌شق و راهێنان ده‌كات، دواجار ئه‌م یاریزانه به‌شێك له پلان و پرۆژه‌كانی داهاتووی بۆ كوردستان24 ئاشكرا كرد.
سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند زیاتر له 10 ساڵه له وڵاتی سوید نیشته‌جێیه، له به‌رسیڤێكی كوردستان24ـدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له لایه‌ن چه‌ندان یانه‌ی كوردستان و عێراق گرێبه‌ستی پێشكه‌ش كراوه، به‌ڵام سه‌رجه‌میان ڕه‌ت كردۆته‌وه.
سه‌لاحه‌دین سیامه‌ند كه ئێستا له خولی پله‌سێی سوید یاری ده‌كات، به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه دوای 2 مانگی دیكه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه سویدییه‌كه كۆتایی دێت، ده‌شڵێت: له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كجاریم بۆ كوردستان چه‌ند پرۆژه‌یه‌كم پێشكه‌ش كراوه، دواتر بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی یه‌كێكیان ده‌ده‌م، له‌وانه كردنه‌وه‌ی ئه‌كادیمیایه‌كی تۆپی پێ، یان سه‌رپه‌رشتیاری یانه‌یه‌ك یان كاركردن وه‌ك راهێنه‌ر.
سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ندی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی ئاسۆ، هه‌ولێر و زاخۆ كردووه، به‌شداریی له مۆندیالی لاوان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كردووه و خاوه‌نی یه‌كێك له جوانترین گۆڵه مێژووییه‌كانی عێراقه له مۆندیالی لاوان.

سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند هاوشانی هه‌ردی سیامه‌ندی برای كه ئێستا یاری بۆ یانه‌ی مینا ده‌كات