ته‌نها له كوردستان 24 ڤیدیۆی چركه‌ساتی رووداوه‌كه ببینه
ڤیدیۆكه له‌ناو مۆبایلی یه‌كێك له رزگاربووانی رووداوه‌كه‌وه ده‌ستكه‌وتووه
K24 - هه‌ولێر:
له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای ساڵی نوێی 2017 چه‌كدارێك هێرشیكرده سه‌ر یانه‌ی شه‌وانه‌ی "رینا"ی به ناوبانگ له شاری ئیستانبوڵ و پاش ئه‌وه‌ی توانیبووی بگاته ناو ئه‌و هۆڵه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌س ئاهه‌نگیان تێدا ده‌گێڕا، ته‌قه‌ی له ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه كرد و به‌و هۆیه‌وه 39 كه‌سی كوژران و 65 كه‌سی دیكه‌شی برینداربوون، تا ئێستا پۆلیس به‌دوای هێرشبهرهكهدا ده‌گه‌ڕێت.
له ناو یانه‌كه‌دا، چه‌ند كوردێكی هه‌رێمی كوردستان هه‌بوون، به هۆی رووداوه‌كه‌ش، هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی شاری هه‌ولێر كوژرا و دوو هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون، ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌و بریندارانه‌ش جێگیره و ئێستا له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری ته‌ندروستییان بۆ ده‌كرێت.
یه‌كێك له شایه‌تحاڵانی رووداوه‌كه‌ش، تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌ر له رووداوه‌كه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی یانه‌كه‌یان جێهێشتووه، كاتێك ئه‌وان هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه، چه‌كداره‌كه له ده‌سته چه‌په‌وه به ته‌قه‌كردن چووه‌ته ناو یانه‌كه و له ده‌ره‌وه‌ش، ته‌قه‌ی له دوو كه‌سی دیكه كردووه.
به گوێره‌ی لێدوانی ئه‌له‌ند شێروانی، شایه‌تحاڵی رووداوه‌كه، چه‌كداره‌كه جلێكی ره‌شی له‌به‌ردابووه و ده‌موچاویشی داپۆشیبوو، ته‌نها 5-6 خووله‌ك له‌ناو یانه‌كه ماوه‌ته‌وه و دواتر شوێنه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان تا ئێستا ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه ده‌ستگیرنه‌كراوه و پۆلیس سه‌رقاڵی گه‌ڕان و پشكنینه به شوێنی‌دا.
به‌هۆی رووداوه‌كه‌ش، 39 كه‌س كوژران و 69 كه‌سی دیكه‌ش برینداران، له ریزی كوژراوانیش هاووڵاتییانی ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی هه‌ن.
