زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و ھاووڵاتیانه‌ی ھەرێمی كوردستان لە ھێرشەكەی ئیستانبوڵ بوونەته قوربانی
چوار ھاووڵاتی ھەرێمی كوردستان لە شوێنی ھێرشەكە بوونە
K24 – ھەولێر
لە ھێرشەكەی سه‌ری ساڵی نوێی 2017 له ئیستانبوڵ سێ ھاووڵاتی دانیشتووی شاری هه‌ولێر بوونەتە قوربانی، یه‌كێكیان گیانی له ده‌ستدا و دووی دیكه‌شی بریندار بوون.
چوار هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان له‌و نادیه بوون كاتێ كه هێرشكارێك به چه‌كی كلاشینكۆف ته‌قه له به‌شدارانی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ كرد و به‌هۆیه‌وه 39 كه‌س كوژران و 65 دیكه‌شی برینداربوون، 16 له كوژراوه‌كان هاووڵاتی بیانین.
ته‌رمی هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان لە پزیشكی دادی یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئیستانبوڵە و بڕیارە ئەمڕۆ تەرمەكەی بۆ ھەولێر بگەڕێندرێتەوە .
ھاوڕێیەكی ئەو ھاووڵاتیەی هه‌رێمی كوردستان گیانی لە دەستداوە بە كوردستان24 گوت: "لەكاتی ھێرشەكەی شەوی رابردووی ئیستانبوڵ كە لەلایەن كەسێكی نەناسراو تەقە لە یانەیەكی شەوانە كرا، چوار ھاووڵاتی ھەرێمی كوردستان لەوێ بوون، لە ئەنجامدا ھاووڵاتیەكی دانیشتووی ھەولێر بەناوی (ئ. ر) كە ھاوڕێیەكی نزیكی منە گیانی لە دەستدا و یەكێكی دیكەشی دوو فیشەكی بەركەوتووە و بریندارە".
روونیكردەوە (ئ) قوتابی زانكۆی جیھانە لە ھەولێر و تەمەنی 22 ساڵە، لە پشووی سەری ساڵ بۆ گەشتكردن لەگەڵ چەند ھاوڕێیەك چوونەتە ئیستانبوڵ.
ئاشكرای كرد ئێستا تەرمی ھاوڕێیەكەی لە پزیشكی دادی یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئیستانبوڵە و لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی رێوشوێنە ئەمنییەكان تەواوبن و تەرمەكەی بگەڕێنەوە ھەولێر.
په‌یامنێری كوردستان24 له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌یه هاسێكی كه هه‌ردوو هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان تێیدا چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت رایگه‌یاند "یه‌كێكیان برینه‌كه‌ی مه‌ترسیداره و گوللـه له‌به‌ر زكی كه‌وتووه و ئه‌وه‌ی دیكه‌شی شانی برینداره".
گوتیشی "بریندارێك پیاوه و ئه‌وه‌ی دیكه‌شی ژنه".
هه‌روه‌ها له باره‌ی ئه‌و هاوڵاتییه‌ی گیانی له ده‌ستداوه گوتی "ناوی ئه. ر و باوكی عه‌ره‌به و دایكیشی كورده" و له كاتی هێرشه‌كه‌دا "گوللـه‌یه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه" و گیانی له ده‌ستداوه.