پێشتر له درامایه‌كی توركیدا پاپانوئێل په‌لاماری ئاهه‌نگێكی سه‌ری ساڵیداوه
"هه‌وڵی كوشتنی باڵیۆزی رووسی له هه‌مان درامادا بینراوه"
K24 – هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی بكوژێك كه به جل و به‌رگی پاپانوئێل هێرشیكردووه‌ته سه‌ر یانه‌یه‌كی شه‌وانه له شاری ئیستانبوڵ،له توركیا زۆرێك ئه‌و دیمه‌نانه‌ی پێشووی درامایه‌كیان كه‌وته‌وه خه‌یاڵ و بڵاوكرده‌وه كه له ئاهه‌نگێكی سه‌ری ساڵدا له‌ناو ئه‌و درامایه‌دا به ناوی"چاودێری" پاپانوئێلێك له قوتابخانه‌یه‌ك هه‌مان رووداو ده‌خوڵقێنێت".
ئه‌و دیمه‌نانه له درامایه‌كی 90 زنجیره‌یی پێشتر له كه‌ناڵی(سامنیۆلو) نیشاندراوه و له‌و به‌شه‌یدا كه‌سێك به جل و به‌رگی پاپانوئێل ده‌رده‌كه‌وێت و هێرش ده‌كاته سه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك".
هه‌ر بۆیه رووداوی په‌لاماردانی یانه‌یه‌كی شه‌وانه له ئیستانبوڵ كه له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به جل و به‌رگی پاپانوئێل ئه‌نجامدرا،سه‌رنجی خه‌ڵكی به‌لای ئه‌و دیمه‌نانه‌ی دراماكه‌دا راكێشاوه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی توركی هه‌مان ئه‌و درامایه به تایبه‌تی له زنجیره‌ی 89 دا دیمه‌نی هه‌وڵێكی بۆ كوشتنی باڵیۆزی رووسیا تێدایه، له‌و كاته‌ی به‌شداری له پێشانگایه‌ك ده‌كات و له لایه‌ن كه‌سێك كه له پێشانگاكه‌دا كار ده‌كات په‌لامار ده‌درێت.
له رووداوه خوێناوییه‌كه‌ی ساته‌كانی ساڵی نوێی یانه شه‌وانه‌كه‌ی ئیستانبوڵ 39 كه‌س كوژران و 65 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
دواتر وێنه‌ی ئه‌نجامده‌ره‌كه له كامێراكانی چاودێری ده‌ركه‌وت كه خۆی گۆڕیووه و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی جێهێشتووه.
له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای ساڵی نوێی 2017 چه‌كدارێك به جل و به‌رگی پاپانوئێله‌وه هێرشیكرده سه‌ر یانه‌ی شه‌وانه‌ی "رینا"ی به ناوبانگ له شاری ئیستانبوڵ و پاش ئه‌وه‌ی توانیبووی بگاته ناو ئه‌و هۆڵه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌س ئاهه‌نگیان تێدا ده‌گێڕا، ته‌قه‌ی له ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه كرد و به‌و هۆیه‌وه نزیكه‌ی 40 كه‌سی كوشت و 65 كه‌سی دیكه‌شی برینداركرد.
ئه‌و یانه شه‌وانه‌یه ده‌كه‌وێته كه‌ناری پردی بۆسفۆر و خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێوه له‌و یانه‌یه كۆببونه‌وه.
Reina saldırısı o diziyi hatırlattı - Son Dakika Gündem Haberleri https://t.co/OuiTvutGFo @hurriyet aracılığıyla
— S.YALÇIN (@Barbarosmemet) ١ يناير، ٢٠١٧