توركیا ساڵی نوێ به ته‌قینه‌وه ده‌ستیپێكرد
له ساڵی رابردوو 32 ته‌قینه‌وه له توركیا روویاندا
K24 – هه‌ولێر
له هێرشه‌كه‌ی ئیستانبوڵ بۆ سه‌ر به‌شدارانی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ له نادیه‌كی شه‌وانه 39 كه‌س كوژران و 69 دیكه‌شی بریندار بوون و 16 له كوژراوه‌كان هاووڵاتیانی بیانین.
وه‌زیری ناوخۆیی توركیا سلێمان سۆیلو و پارێزگاری ئیستانبوڵ ڤاسیب شاهین ئه‌و هێرشه‌یان به كارێكی تیرۆریستی به‌ناو كرد.
32 ته‌قینه‌وه له ساڵی 2016 له توركیا روویاندا كه به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 500 كه‌س كوژران و زیاتر له هه‌زار كه‌سی دیكه‌شی بریندار بوون.