چه‌ند ژنێكی ناو یانه شه‌وانه‌كه‌ی ئیستانبوڵ باسی رووداوه‌كه ده‌كه‌ن
شایه‌تحاڵێك:خه‌ڵكم بینیووه له ترسا خۆی خستووه‌ته رووباره‌كه‌وه
K24 – هه‌ولیر:
یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی له ناو یانه شه‌وانه‌كه‌ی ئیستانبوڵدا بووه،چیرۆكه‌كانی كاتی روودانی هێرشی سه‌ر یانه‌كه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت" زۆر ترساین،رامانكرده خواره‌وه و خۆمان شارده‌وه،دوایی چووم هاورێكه‌شم هێنا و خۆمان خسته سه‌ر زه‌وی".
ئه‌و ژنه به رۆژنامه‌ی(حوڕییه‌ت) ی توركی راگه‌یاندووه" من دوو كه‌سم بینی ته‌قه‌یان ده‌كرد،له ناو یانه‌كه‌دا 500 تا 600 كه‌س هه‌بوون".
شایه‌تحاڵێكی دیكه ده‌ڵێت"خه‌ڵكانێكم ده‌بینی كه له ته‌نیشت ده‌ریاكه له ناوچه‌ی(ئۆرتاكۆی) وه‌ستابوون،له ترسی گیانی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی گوللــهیان به‌رنه‌كه‌وێت خۆیان فڕیدهدایه ناو ده‌ریاكه‌وه".
خانمیكی دیكه ده‌ڵێت" هاوسه‌ره‌كه‌م له‌و رووداوه‌دا بریندار بووه و گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه،ئێمه له‌و یانه‌یه كاتێكی خۆشمان به‌سه‌ر ده‌برد،له‌ناكاو خه‌ڵكانێكم له پشتمه‌وه بینی هاواریان لێهه‌ستا و رایانده‌كرد،هاوسه‌ره‌كه‌شم به‌ر له‌وه‌ی بپێكرێت به منی گووت مه‌ترسه وئارامبه".

شهیهتحاڵێكی رووداوی هێرشكردنه سه‌ر یانه‌یه‌كی شه‌وانه له ئیستانبوڵ
شایه‌تحاڵێكی دیكه به ناوی سهنیم ئۆیناك گوتوویه‌تی"خه‌ڵكی به‌سه‌ر سه‌رماندا ده‌ڕۆیشتن،ئه‌و كاته‌ی ته‌قه له هاوسه‌ره‌كه‌م كرا و به 3 گوللـه برینداریانكرد".
سهنیم خۆیشی برینی سووك به جه‌سته‌یه‌وه بوو.باسی ئه‌و ساتانه ده‌كات و ده‌ڵێت" له هه‌موو شوێنێك بۆنی بارووت ده‌هات،هاوسه‌ره‌كه‌م و خه‌ڵكانێكی دیكه‌ش له خوێنی خۆیاندا گه‌وزابوون،تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌مبۆڵانسیان هێناو بر‌دیانن بۆ نه‌خۆشخانه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت"دوای ئه‌وه‌ی له هۆشی خۆم چووم و به ئاگاهاتمه‌وه،من په‌یوه‌ندیم به پۆلیسه‌وه كردووه،له‌و كاته‌ش هێرشبه‌ره‌كه هاواری ده‌كرد هه‌ر كه‌سێك په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه بكات ده‌یكوژم،ئیتر جوڵه‌م له خۆم بڕی".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" تیمێكی هێزی تایبه‌تی پۆلیس خۆیان گه‌یاندووه‌ته یانه‌كه و شووشهكانیان شكاندووه و هاتوونه‌ته ژووره‌وه،ئه‌وانیش به‌سه‌ر لاشه‌ی كوژراو و برینداره‌كاندا تێپه‌ڕین،پێیان به منیش‌دا نا،ئه‌و كاته پۆلیسه‌كان داوایان ده‌كرد خۆتان به ده‌سته‌وه بده‌ن و ده‌ستتان بخه‌نه پشت سه‌رتان،پێش ئه‌وه‌ی دامانگرنه نهۆمی خواره‌وه".
له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای ساڵی نوێی 2017 چه‌كدارێك به جل و به‌رگی بابانوئێله‌وه هێرشیكرده سه‌ر یانه‌ی شه‌وانه‌ی "رینا"ی به ناوبانگ له شاری ئیستانبوڵ و پاش ئه‌وه‌ی توانیبووی بگاته ناو ئه‌و هۆڵه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌س ئاهه‌نگیان تێدا ده‌گێڕا،ته‌قه‌ی له ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه كرد و به‌و هۆیه‌وه نزیكه‌ی 40 كه‌سی كوشت و 65 كه‌سی دیكه‌شی برینداركرد،تا ئێستا پۆلیس به‌دوای هێرشبهرهكهدا ده‌گه‌ڕێت.
ئه‌و یانه شه‌وانه‌یه ده‌كه‌وێته كه‌ناری پردی بۆسفۆر و خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێوه له‌و یانه‌یه كۆببونه‌وه.