كۆريا بۆردومانى ده‌ريا ده‌كات
فڕۆكه‌يه‌كى جه‌نگى سه‌ر به هێزه‌كانى ده‌ريايى كۆرياى باشوور، مووشه‌كى تۆرپيدۆى دژه كهشتييان به ئاراسته‌ى هه‌ڵه‌دا ته‌قاند.
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه‌يه‌كى جه‌نگى سه‌ر به هێزه‌كانى ده‌ريايى كۆرياى باشوور، مووشه‌كى تۆرپيدۆى دژه كهشتييان به ئاراسته‌ى هه‌ڵه‌دا ته‌قاند.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 1ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017، ئاژانسى هه‌واڵده‌رى كۆرياى باشوور بڵاويكرده‌وه، فڕۆكه‌يه‌كى جۆرى "Lockheed P-3CK" به هه‌ڵه سێ مووشه‌كى جۆرى "هاربون"، تۆرپيدۆ (مووشه‌كى ژێرده‌ريايى په‌روانه‌داره و بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ى كه‌شتى و ژێرده‌ريايى به‌كاردێت) و ژماره‌يه‌ك مووشه‌كى ديكه‌ى ئاراسته‌ى ده‌رياى ژاپۆن كردووه.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، ئه‌و مووشه‌كانه له دوورى 40 ميل له خۆرهه‌ڵاتى هه‌رێمى يانگ يانگ له كه‌ناراوه‌كانى باكوورى خۆرهه‌ڵاتى كۆرياى باشوور تهقيونهتهوه.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ئه‌و مووشه‌كانه هيچ زيانێكيان لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده چه‌ند كه‌شتييه‌كى راوكردن له ناوچه‌كه هه‌بوونه.
سوپاى كۆرياى باشوور روونيكردووه‌ته‌وه، به هۆى به هه‌ڵه ده‌ستداگرتن به‌سه‌ر دوگمه‌ى تايبه‌ت به ته‌قاندنى له‌ناكاوى مووشه‌ك، فڕۆكه‌وانه‌كه رووبه‌ڕووى ئه‌و كێشه‌يه بووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشيكردووه، مينههڵگرهوه و كه‌شتى فرياكه‌وتن ره‌وانه‌ى شوێنه‌كه كراوون بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى ئه‌و موشه‌كانه له ژێر ده‌ريادا.