10 به‌ناوبانگترین ڤیدیۆی یوتیوب له 2016
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمپانیای گووگڵ، ئه‌م 10 ڤیدیۆییه، له ساڵی 2016، زۆرترین بینه‌ریان له یوتیوب هه‌بووه، كه سایتێكی تایبه‌ت به ڤیدیۆیه و كۆمپانیای گووگڵ خاوه‌ندارێتی ده‌كات.
به گوێره‌ی ئاماره‌كه، گفتوگۆی ئه‌دیل، هونه‌رمه‌ندی به‌ریتانی له به‌رنامه‌ی "The Late Late Show with James Corden"، ژماره‌ی پێوانه‌یی بینینی ڤیدیۆیه‌كانی شكاندووه له‌م ساڵدا و ته‌نها له كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه له یوتیوب 135 ملیۆن جار بینراوه.
یوتیوب، بۆ ده‌ستنیشانكردنی باشترین گرفته ڤیدیۆی، پشت به چه‌ند شێوازێك ده‌به‌ستێت، به‌تایبه‌تیش كارلێكری به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ ڤیدیۆكان و ته‌نها له ژماره‌ی بینینه‌كان كورتنابێته‌وه.
به‌ناوبانگترین گرته ڤیدیۆییه‌كانیش، به گوێره‌ی یوتیوب، له ساڵی 2016، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن، كه كۆی گشتی ژماره‌ی بینراوه‌كانی، 550 ملیۆنه.
1- چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌دیل
2- گۆرانی هونه‌رمه‌ندی كۆمێدی ژاپۆنی Pen-Pineapple-Apple-Pen
3- توێكاری كلكی ماری زه‌نگوڵدار "ئه‌ناكۆندا"
4- رێكلامی كۆمپانیای نایك كه تێیدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی پرتوگالی و یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت
5- كچه گیتارژه‌نێكی 12 ساڵی
6- یاری بوتڵی ئاو
7- چانینگ تاتۆم، ئه‌كته‌ری هۆلیوود، لاسایی سه‌مایه‌كی بیۆنسه، گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی ده‌كاته‌وه
8- گرته‌یه‌كی جۆن ئۆلیڤه‌ر، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی شه‌وی كۆتایی هه‌فته له باره‌ی دۆناڵد ترامپ
9- شوێنی دانیشتنی "بزنس كلاس" له‌ناو فڕۆكه به 21 هه‌زار دۆلار
10- گه‌نجێك باوه‌ڕ به خوشكه‌كه‌ی ده‌هێنێت، كه "زۆمبی"یه‌كان ده‌رده‌كه‌ون