گه‌شتیاری زستانه هه‌رێمی كوردستان له گه‌شه‌سه‌ندنه
K24 - سۆران:
چیای كۆره‌كی گه‌شتیاری له‌سنووری قه‌زای ڕواندز سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێر، یه‌كێكه له‌و ناوچه گه‌شتیاريیانه‌ی له‌رۆژانی هه‌ینی و ڕۆژانی دیكه‌ی پشوو, ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار, ڕوویتێده‌كه‌ن.
دابان سه‌ربه‌ست دانیشتووی شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه‌یه و له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی گه‌شتیاری شاری هاتووه‌ته چیای كۆڕه‌كی, بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه له‌گه‌شتیاره‌كانی دیكه جیاده‌كاته‌وه, پۆشینی جلوبه‌رگی پاپا‌نوئێله له‌لایه‌ن دابان, بۆ دڵخۆشكردنی گه‌شتیارانی دیكه به‌بێبه‌رابه‌ر.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری سۆران له ده‌سپێكی مانگی دوازه تاكو ئێستا به‌ته‌نها له‌ڕۆژانی هه‌ینی (2500) گه‌شتیار ڕوویان له‌چیای كۆڕه‌كی گه‌شتیاری كردووه و جگه له‌ڕۆژانی دیكه‌ی پشوو به‌گشتی له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا زیاتر له (10000) گه‌شتیاری زستانه هاتوونه‌ته چیای كۆڕه‌كی گه‌شتیاری, له‌سنووری قه‌زای ڕواندز.