له ته‌قينه‌وه‌يه‌ك رزگارى بوو و به فيشه‌كى پاپا نوئێل كوژرا
كه‌سێك كه له هێرشى پاپا نوئێل بۆ سه‌ر يانه‌يه‌كى شه‌وانه‌ى ئه‌سته‌نبوڵ كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
كه‌سێك كه له هێرشى پاپا نوئێل بۆ سه‌ر يانه‌يه‌كى شه‌وانه‌ى ئه‌سته‌نبوڵ كوژرا پێشتر له ته‌قينه‌وه‌يه‌كى تيرۆريستى شارى ئه‌سته‌نبوڵ له 10ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 رزگارى ببوو.
پارێزگارى ئه‌سته‌نبوڵ واسب شاهين له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا رايگه‌ياند، چه‌كدارێك به جلوبه‌رگى پاپا نوئێله‌وه كات 01:15 خوله‌كى به‌ره‌به‌يانى 1ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017، ته‌قه‌ى له ئاماده‌بووانى ناو يانى رابواردنى شه‌وانه‌ى "رينا" كرد و به‌و هۆيه‌وه 39 كه‌س كوژران و 69ى ديكه بريندار بوون.
گوتيشى: يه‌كێك له كوژراوه‌كان پێشتر له 10ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 له ته‌قينه‌وه‌يه‌كى ناوچه‌ى بهشيكتاشى ئه‌سته‌نبوڵ رزگارى بووه، كه تێيدا كاروانێكى پۆليس له نزيك ياريگايهكى ناوچه‌كه كرابوونه ئامانج.
ئه‌وه‌شى به بير هێنايه‌وه، كه ته‌قينه‌وه‌كه‌ى ئه‌و كاته 44 كه‌سى كوشت و ده‌يانى ديكه‌ى بريندار كرد و 38 له كوژراوه‌كان پۆليس بوون.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، يه‌كێك له برينداره‌كان فاتح چهكماكى پۆليس بوو، كه به‌ختى هه‌بوو، گيانى له‌ده‌ست نه‌دا و له كاتى پاسه‌وانى له ناو ئه‌و يانهيهى رابواردنى شه‌وانه‌دا كوژرا.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم.