دواى راكردنى ديپلۆماتكارێك نهێنى ده‌سه‌ڵاتى كيم جۆنگ ئون ئاشكرا ده‌كات
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا چه‌ند نهێنييه‌كى وڵاته‌كه‌ى ئاشكرا كرد
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى باڵيۆزى كۆرياى باكوور له له‌نده‌ن، (تاى يونگ هو)، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا چه‌ند نهێنييه‌كى وڵاته‌كه‌ى ئاشكرا كرد، دواى ئه‌وه‌ى وازى له ده‌سه‌ڵاتدارانى وڵاته‌كه‌ى هێنا و لێيان جيابوويه‌وه.
(تاى يونگ هۆ)، رۆژى 29ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 رايگه‌ياند، سه‌رۆكى كۆرياى باكوور سووره له‌سه‌ر ته‌واوكردن و پێشخستنى به‌رنامه‌ى چه‌كى ناووكى تا كۆتايى 2017.
گوتيشى: "تا (كيم جونگ ئون) له ده‌سه‌ڵاتدا بێت، كۆرياى باكوور ده‌ستبه‌ردارى به‌رنامه‌ى چه‌كى ناووكى نابێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌ردا ده‌يان تريليۆن دۆلارى پێ بدرێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "كيم جۆن ئون به وردى ئيش ده‌كات و ده‌زانێت ترامپ دێته كۆشكى سپى و له كۆرياى باشووريش سهرۆكێكى نوێ دێت و له‌و بڕوايه‌دايه هه‌ردوو سه‌رۆك له ره‌وشێكى ئه‌وتۆدا نيين هيچ جووڵه‌يه‌كى سه‌ربازى له دژى كۆرياى باكوور ئه‌نجام بده‌ن و هه‌ربۆيه له‌م ساڵه‌دا ده‌يه‌وێت پرۆژه‌كه‌ى ته‌واو بێت".
له مێژووى ديپلۆماتى كۆرياى باكووردا (تاى يونگ هو) باڵاترين ديپلۆماتى كۆرياى باكوور بووه، وازى له ده‌سه‌ڵاتدارانى وڵاته‌كه‌ى هێناوه و په‌يوه‌ندى به كۆرياى باشووره‌وه كردووه.
ئه‌و ئێستا خۆى و خێزانه‌كه‌ى له ژێر چاودێرى حكومه‌تى كۆرياى باشووردا ده‌ژيت و ده‌ڵێت: "ئاماده‌يه به‌ره‌نگارى ده‌سه‌ڵاتى (كيم جۆن ئون) ببێته‌وه و گه‌له‌كه‌ى له كاره‌ساتى چه‌كى ناووكى رزگار بكات".
سه‌رچاوه: سى ئێن ئێن.