كچێكى لوبنانى پێشبينى كوژرانى خۆى له ئه‌سته‌نبوڵ كردبوو
پێشبينييه‌كه‌ى له باره‌ى مردنى له ئه‌سته‌نبوڵ به راست گه‌ڕا
K24 – هه‌ولێر:
ريتا شامى، كچێكى لوبنانييه و پێشبينييه‌كه‌ى له باره‌ى مردنى له ئه‌سته‌نبوڵ به راست گه‌ڕا و له په‌لامارى سه‌ر يانه شه‌وانه‌كه‌ى ئه‌سته‌نبوڵ گيانى له ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى لوبنان ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 1ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017 رايگه‌ياند، "3 هاووڵاتى لوبنانى له رووداوه‌كه‌ى ئه‌سته‌نبوڵدا گيانيان له‌ده‌ستداوه و چوار لوبنانى ديكه بريندار بوونه".
سايتى "imlebanon" بڵاويكردووه‌ته‌وه، ريتاى ته‌مه‌ن 26 ساڵ پێش ئه‌وه‌ى بچێته ئه‌سته‌نبوڵ به هاوڕێيه‌كى خۆى وتووه: "شتێكى زۆر كه بگونجێ رووبدات ئه‌وه‌يه به ته‌قينه‌وه‌يه‌ك بمرم و بگه‌مه‌وه به دايكم".

باوكى كچه‌كه له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى "MTV" رايگه‌ياند، "ويستم رێگرى لێ بكه‌م، به‌ڵام ئه‌و رازى نه‌بوو به مانه‌وه و بڕياريدا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى بچێته ئه‌سته‌نبوڵ".
سايتى كه‌ناڵه‌كه نامه‌يه‌كى ريتاى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه بۆ هاوڕێيه‌كى خۆى ناردووه به‌ر له‌وه‌ى سه‌فه‌رى ئه‌سته‌نبوڵ بكات.
له نامه‌كه‌دا نووسيويه‌تى: "ده‌چمه ئه‌سته‌نبوڵ، به‌ڵام ده‌ترسم".
ريتا ته‌نيا كه‌س بووه له ناو گرووپى هاوڕێكانيدا كه به‌ر له چه‌ند مانگێك دايكى كۆچى دوايى كردووه.
له ناو ئه‌و 39 كه‌سه‌ى له يانه‌ى شه‌وانه‌ى ئه‌سته‌نبوڵ كوژران، ژماره‌يه‌كيان عه‌ره‌ب بوون.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فه‌ره‌نسى له باره‌ى ره‌چه‌ڵه‌كى ئه‌و كوژراوانه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه سعووديه 5 كوژراو و 11 بريندار، لوبنان 3 كوژراو و 4 بريندار، ئه‌رده‌ن 3 كوژراو و 4 بريندار، تونس 2، ژن و مێردێك، كوه‌يت 1 كوژراو و 5 بريندار، عێراق 3 كوژراو، ليبيا 1 كوژراو و 3 بريندار.
سه‌رچاوه: هافينگتۆن پۆست.