له‌م هه‌فته‌یه‌دا بارسێلۆنا گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ لەم هەفتەیەدا بارسێلۆنا بابەتی گواستنەوەی داریۆ سێرنای بەرگریکاری کڕواتی یەکلا دەکاتەوە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 2 كانوونی دووه‌می 2017، رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، لەم هەفتەیەدا بارسێلۆنا دەیەوێت کڕین یان نەکڕینی سێرنای بەرگریکاری ٣٤ ساڵانی یانەی شاختار دۆنێتسک یەکلا بکاتەوە، کە یانەکە بەهۆی تەمەنییەوە لە کڕینی ئەو بەرگریکارە کرواتییە دوودڵە.

نرخی گواستنەوەی سێرنا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 4 ملیۆن یۆرۆیە و بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە دەیانەوێت تاکو کۆتایی ئەم هەفتەیە لە گواستنەوەی سێرنا و بەڕێکردنی ئەلێکس ڤیدال خۆیان یەکلا بکەنەوە.

داریۆ سرنای ته‌مه‌ن 34 ساڵ، مانگێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ فه‌رمی وازهێنانی له‌ یاریی نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاند و زیاتر له‌ 10 ساڵ بوو كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا بوو، ئێستا شاره‌ی كاپتنی به‌ لوكا مودریچ به‌خشرا.