باوكی رۆدریگێز داهاتووی كوڕه‌كه‌ی له ریال مه‌درید یه‌كلایی كرده‌وه
باوکی خامێس رۆدریگێزی یاریزانی کۆلۆمبی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی مانەوەی کوڕەکەی لە ریزی یانەكه‌ی پایته‌ختی ئیسپانیا راگەیاند، ده‌شڵێت: ده‌بێت ده‌رفه‌تی زیاتری پێبدرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 2 كانوونی دووه‌می 2017، وێلسۆن رۆدریگێزی باوکی خامێس لەبارەی داهاتووی کوڕەکەی بە میدیا ئیسپانییەکانی راگەیاندووە، خامێس لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا ریزەکانی ریال مەدرید بەجێناهێڵێت و بەردەوامبوونی کوڕەکەی لە یانەکەی دووپاتکردەوە، کە بەمدواییانە پرس و باسی رۆیشتنی خامێس بەهۆی کەم یاریکردنەوە گەرم بوو.
باوکی خامێس راشیگەیاند، کوڕەکەی دەیەوێت لە قۆناخی دووەم هەلی زیاتری یاریکردن پێبدرێت و خۆی بسەڵمێنێت.
خامیس رۆدریگێزی ته‌مه‌ن 24 ساڵان، له 2010 له رێگه‌ی یانه‌ی پۆرتۆوه له ده‌رگه‌ی خوله‌كانی ئه‌ورووپای دا، دوای 3 ساڵ بۆ یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ره‌نسا كۆچی كرد، له هاوینی 2014ـیش به فه‌رمی بۆ یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا گواسترایه‌وه.