له‌م هه‌فته‌یه‌دا پیپی ماڵئاوایی له ریال مه‌درید ده‌كات
گەرچی پیپی هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت، بەڵام هێشتا ئەو بەرگریکارە پۆرتوگاڵییە گرێبسەتەکەی نوێنەکردووەتەوە، بەمەش ئەو یاریزانە دەتوانێت لەگەڵ یانەکانی دیکە لەبارەی داهاتووی خۆی دەست بە گفتوگۆ بکات.
له‌وه‌ته‌ی پیپی په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه كردووه ١٢ ناسناوی لەگەڵ یانه‌كه بەدەستهێناوە، بەڵام چارەنووسی ئەو یاریزانە پۆرتوگاڵییە دیار نییە.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، مانچێسته‌ر یونایتد له گواستنه‌وه‌ی پیپی نزیك بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه خولی چینه‌وه گرێبه‌ستێكی پێشكه‌ش كراوه و پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه پیپی یانه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵبژێرێت.
پیپی 33 ساڵان، به ره‌سه‌ن به‌رازیلییه و به‌ڵام خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی پورتوگالییه، لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٧ له یانه‌ی پۆرتۆوه هاتۆته ریال مه‌درید لە ٢٢٢ یاری ١٢ گۆڵی بۆ یانەکە کردووە.