كۆسره‌ت ره‌سوڵ: سه‌ردانى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا زۆر گرنگه
چونكه فه‌ره‌نسا وڵاتێكى زلهێزه و كێبڕكێى ئه‌مريكا ده‌كات له ئه‌وروپادا.
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى رايگه‌ياند، سه‌ردانى فرانسوا ئۆلاند، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگه چونكه فه‌ره‌نسا وڵاتێكى زلهێزه و كێبڕكێى ئه‌مريكا ده‌كات له ئه‌وروپادا.
له باره‌ى دانووستانى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه، كۆسره‌ت ره‌سوڵ گوتى: پێويسته هه‌موو لايه‌ك به‌شدارى دانووستانه‌كان بكه‌ن و هيچ لايه‌ك به ته‌نيا ناتوانێت فه‌رمانڕه‌وايى هه‌رێمى كوردستان بكات.