نێچيرڤان بارزانى: هيچ شتێك ئيمزا نه‌كراوه له نێوان هه‌رێم و توركيا
رايگه‌ياند، له يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانه‌وه ده‌ست به دانووستانه‌كان دهكهينهوه و له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانيش هه‌نگاوى ئه‌رێنى نراوون
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى رايگه‌ياند، له يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانه‌وه ده‌ست به دانووستانه‌كان دهكهينهوه و له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانيش هه‌نگاوى ئه‌رێنى نراوون و تا ئێستا هيچ شتێك له نێوان هه‌رێم و توركيا ئيمزا نه‌كراوه و ئاشكراشيكرد، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
نێچيرڤان بارزانى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانييدا، باسى له‌و به‌ڵگه‌نامه‌يه كرد، كه له رێگه‌ى ويكيليكسهوه بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێيدا ئاماژه‌ى به نامهيهكى وه‌زيرى سامانه سرووشتييه‌كان بۆ توركيا كردبوو، له‌و باره‌يه‌وه گوتى: ئه‌وه شتێكى ئاساييه و هه‌رێمى كوردستان بير له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى و مامه‌ڵه‌ى نه‌وتى بكات.
گوتيشى: ئێمه ته‌نيا قسه‌مان له باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه كردووه و هيچ شتێك له نێوان هه‌ردوولا ئيمزا نه‌كراوه.
سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان له ناوچه‌ى شنگال، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێم رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر بكشێنه‌وه شتێكى باشه و ئێمه پێمان وايه مانه‌وه‌ى په‌كه‌كه له شنگال رێگره له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه.
سه‌باره‌ت به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان گوتى: ئه‌وه‌ى له ياساى بودجه‌دا هاتووه له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمى كوردستان نييه و ئه‌گه‌ر به زۆرينه‌ى و كه‌مينه ئه‌و پرسه يه‌كلا بكرێته‌وه، ئه‌وا؛ ئێمه كهمينهين و له بهرژهوهنديمان نابێت.
له باره‌ى سه‌ردانى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا فرانسوا ئۆلاند بۆ هه‌رێمى كوردستان، گوتى: سه‌ردانێكى پڕبايهخ و گرنگه.
سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆيى و قسه‌كردن له‌و باره‌يه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا، گوتى: ئه‌وه پرسى هه‌موو لايه‌نه‌كانه و پرسێكى جدييه و ئێمه به‌يه‌كه‌وه قسه‌ى خۆمان ده‌كه‌ين.
سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێم ئاشكراشيكرد، له داهاتوويهكى نزيكدا به نێوه‌ندگيرى هه‌رێم، په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌غدا و ئه‌نقه‌ره به‌ره‌و باشبوون ده‌ڕۆن و سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات و به ته‌ئكيد سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانيش ده‌كات.