راستی وێنه‌ی ئه‌نجامده‌ره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیستانبوڵ ئاشكرا بوو
گوته‌بێژی حكومه‌ت ئاماژه به‌م رێكخراوه ده‌دات
K24 – هه‌ولێر
سۆشیاڵ میدیاكانی توركیا وێنه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه گوایه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی ئیستانبوڵه كه به‌هۆیه‌وه 39 كه‌س كوژران و 65 دیكه‌شی بریندار بوون و 16 له كوژراوه‌كان هاووڵاتیانی بیانین و یه‌كێكیشیان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه.
وێنه‌ی گومانلێكراوێك به ناوی "ره‌مه‌زان ئی" له سۆشیاڵ میدیاكانی توركیا بڵاو كراوه‌ته‌وه كه له سه‌ره‌تادا رایانگه‌یاند تۆمه‌تباری هێرشه‌كه‌ی سه‌ری ساڵه و دواتر له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی بۆ پێدانی ئیفاده سه‌ردانی بنكه‌یه‌كی ئه‌منی كرد و ئاشكرا بوو هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و هێرشه‌وه نییه.
مسته‌فا سه‌ردار ئاكدۆغان پارێزه‌ری ره‌مه‌زان رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی بریكاره‌كه‌م غه‌دری لێكراوه سكاڵامان له دژی هه‌ندێ كه‌س تۆمار كرد.

وێنه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی وه‌ك گومانلێكراوی هیرشه‌كه بڵاو كراوه‌ته‌وه
گوتیشی بریكاره‌كه‌م هاووڵاتییه‌كی كازاخستانه (قه‌زاقستان)، به‌ڵام له توركیا له دایكبووه و وێنه‌كانیشی كه بڵاو كراونه‌ته‌وه بۆ 3-4 ساڵ به‌ر له ئێستا له فڕۆكه‌خانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، خێزانه‌كه‌شی له قه‌زاقستانه و به‌هۆیه‌وه به به‌رده‌وامی هاتوچۆی توركیا ده‌كات. دوایین جار له رۆژی 10 كانوونی یه‌كه‌می 2016 بۆ به‌شداریكردن له پێشانگای پێلاو له دیلۆك سه‌ردانی توركیای كرد و پاش بیستنی هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی پێكه‌وه سه‌ردانی بنكه‌ی قه‌ره‌قوولمان كرد.

رۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌ق به بڵاوكردنه‌وه ئه‌و وێنه‌یه بڵای كرده‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هێرشه‌كه‌ی ئیستانبوڵی نییه
له لایه‌كی تره‌وه وێنه‌یه‌كی دیكه بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده وێنه‌كه زۆر روون نییه، به‌ڵام وه‌ك گومان‌لێكراو ناوی هێنراوه.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و گوته‌بێژی حكومه‌تی توركیا نه‌عمان كورتولموش رایگه‌یاند "هه‌ندێ زانیاری له‌باره‌ی رێكخراوه‌كه هه‌ن، به‌ڵام بایی ئه‌وه‌نده نییه كه بڵێین فلان رێكخراوه".
گوتیشی شێوازی هێرشه‌كه، هێرشه‌كانی باتاكالان و ئۆرلاندۆ به بیرمان ده‌هێنێته‌وه كه له لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجامدران. به‌دوای گومانلێكراوێكی داعش بۆ ئه‌و هێرشه‌كه ده‌گه‌رێین.

وێنەی گومانلێكراوی ھێرشەكەی ئیستانبوڵ
هه‌ر له‌مباره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "هێرشكاره‌كه به ته‌قه‌كردن له شه‌قامه‌وه چووه‌ته ناو نادیه‌كه و پاش ئه‌و هێرشه وه‌حشیانه، جلوبه‌رگی خۆی گۆڕیوه و رایكرد".
پێشتر میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه هێرشكاره‌كه‌ی كلاوی پاپا نۆئیلی له‌سه‌ر بووه، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بینالی یلدرم ئه‌وه‌ی ره‌ت كرده‌وه كه هێرشكاره‌كه جلوبه‌رگی پاپا نوئێلی له‌به‌ر كردبێت. هه‌ر وه‌ك له وێنه‌كانیشی دیاره، جلێكی ره‌شی ئاسایی له‌به‌ر كردووه و به چه‌كی كلاشینكۆف ته‌قه ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی ده‌موچاوی روون بێت.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا سلێمان سۆیلو هه‌ر له‌مباره‌وه ده‌ڵێت " زانیارییەكان ئاماژە بەوە دەدەن تەنیا كەسێك بووە و بە پاڵتۆیەكی زستانی و بە چەك چووەتە ژوورەوە؛ پاشان لە ژوورەوە بە جلوبەرگێكی دیكە ھاتووەتە دەرەوە و ھەوڵەكانمان بەردەوامن بۆ گرتنی ھێرشكارەكە".
هێرشه‌كانی هاوشێوه
یه‌كه‌م هێرشی هاوشێوه رۆژی 13 تشرینی دووه‌می 2015 له پاریس روویدا و چه‌ندین كه‌س به چه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر به‌شدارانی كۆنسێرتێك و به‌هۆیه‌وه 89 كه‌س كوژران. داعش به‌رپرسیارێتی ئه‌م هیرشه‌ی له ئه‌ستۆ گرت.
له رۆژی 12 حوزه‌یرانی 2015 له شاری ئۆرلاندۆی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ویلاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، هاووڵاتییه‌كی به ره‌گه‌ز ئه‌فغانی 29 ساڵی هێرشی كرده سه‌ر به‌شدارانی نادیه‌ییه‌كی شه‌وانه و له ئه‌نجامدا 50 كه‌س كوژران و 53 دیكه‌شی بریندار بوون. داعش به‌رپرسیارێتی ئه‌و هیرشه‌شی له ئه‌ستۆ گرت.
له 14 ته‌موزی 2016 له شاری نیس له فه‌ره‌نسا له رۆژی نیشتیمانیی ئه‌و وڵاته، ئه‌ندامێكی داعش به بارهه‌ڵگرێك به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه كه‌وت كه به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه ببوون و به هۆیه‌وه 48 كه‌س كوژران و زیاتر له 10 كه‌سی دیكه‌شی بریندار بوون. به‌هۆیه‌وه 3 مانگی باری نائاسایی له فه‌ره‌نسا راگه‌یه‌نرا.
له 19 كانوونی یه‌كه‌می 2016 له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا په‌ناخوازێكی تونسی به بارهه‌ڵگرێكی رفێندرا‌و خۆی كشاند به‌و خه‌ڵكه‌ی له بازاڕێكی قه‌ره‌باڵغ سه‌رقاڵی كڕین و فرۆشتن بوون و به هۆیه‌وه 12 كه‌س كوژران و 50 دیكه‌شی بریندار بوون. داعش به‌رپرسیارێتی ئه‌و هیرشه‌شی له ئه‌ستۆ گرت.
ئه‌نیس عامری دوای چه‌ند رۆژێك له ئیتاڵیا كوژرا.