له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌كه‌ی رویشت و به‌ته‌نیا گه‌ڕایه‌وه و نامه‌یه‌كی عاشقانهشی به‌جێهێشت
نامه‌كه‌ی زۆری كه‌سی گریاند
K24 – هه‌ولێر
هاووڵاتییه‌كی به‌شداری ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ له ئیستانبوڵ به‌ناوی مسته‌قا سه‌زگین سه‌یمه‌ن له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ده‌چێته ئه‌و نادیه‌ی كه 39 كه‌س تێیدا كوژران و 65 دیكه‌شی بریندار بوون.
سه‌زه‌ن ئارسهڤهن كه ده‌ستگیرانه‌كه‌ی له‌و هێرشه‌دا گیانی له‌ده‌ستدا، به ته‌نیا له ئاهه‌نگه‌كه ده‌گه‌رێته‌وه و له نامه‌یه‌كی عاشقانه‌دا باس له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و له ده‌ستدانی و بۆشایی ئه‌و له ژیانی خۆی ده‌كات و له سۆشیاڵ میدیا بڵاو كراوته‌وه.
ئه‌و هاوڵاتییه خه‌ڵكی شاری ترابزۆنه له باكووری توركیا و بۆ پشووی سه‌ری ساڵ له‌گه‌ڵ نیشانه‌كه‌ی سه‌ردانی ئیستانبوڵی كردبوو و له هێرشه‌ی نادیی شه‌وانه‌ی رێینا گیانی له ده‌ستدا و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به ته‌نیا به‌جێهێشت.
كچه‌كه له نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت
"پێكه‌وه چووین بۆ ئه‌و شوێنه، بی تۆ ده‌گه‌ڕێمه‌وه
ئه‌و كه‌سه‌ی به جوانترین شێوه ئاگای له من بوو
ئه‌وه‌ی زیاتر له هه‌ر كه‌سێك منی خۆش‌ویست
به ته‌واوه‌تی عاشقم بوو
له خه‌ویشدا ماچی ده‌كردم
ئێدی ته‌نیا له وێنه‌كاندا ماوین
ئه‌وه‌ی هه‌میشه داوای بینینی منی ده‌كرد له چاوه‌ڕوانیدا هێشتمه‌وه
ئێمه به نیوه‌یی ماینه‌وه..هاوسه‌ره‌كه‌م هاوڕێی ژیانم عاشقه خۆشه‌ویسته‌كه‌م له ده‌ستدا"

سه‌ری ساڵی نوێی 2017 هێرشكارێك به چه‌كی كلاشینكۆف هێرشی كرده سه‌ر به‌شدارانی ئاهه‌نگێكی سه‌ری ساڵ له نادییه‌كی شه‌وانه له ئیستانبوڵ و به‌هۆیه‌وه 39 كه‌س كوژران و 65 دیكه‌شی بریندار بوون، 24 له كوژراوه‌كان هاووڵاتیانی بیانین.
داعش له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه‌ی ئیستانبوڵ راگه‌یاند.