"سیسته‌مێكی نوێی جیهانی له دایك ده‌بێت"
حه‌له‌ب كۆتایی سیسته‌می پێشووی جیهانی نوسییه‌وه و شێوه‌ی سیسته‌مێكی نوێی جیهانی كێشا،رووسیا و ئێران سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رده‌مێكه به‌رنامه‌ی سیسته‌مێكی نوێی جیهانی،له‌سه‌ر ئاگرێكی هێواش ده‌كوڵێت،حه‌له‌ب خاڵی یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی ئه‌و سیسته‌مه نوێیه‌ی جیهانه كه رووسیا و ئێران له بۆشایی هێزه ناسراوه‌كانی رۆژئاوا به تایبه‌تی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
هه‌ر یه‌كه له سووریا و هاوپه‌یمانه رووسییه‌كه‌ی له ته‌نیشت ئێران،لوتكه‌یه‌كی بڵند و ستراتیژین بۆ تێگه‌یشتن له به‌رژه‌وه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی،سه‌ركه‌وتنی ئه‌وانه له حه‌له‌ب گرنگه،وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی لۆفیگارۆی فه‌ڕه‌نسی نوسیوویه‌تی"ئه‌و سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وتانه دوور له ده‌ستوه‌ردان و ئاماده‌گی جیهانی رۆژئاوا،سه‌ره‌ڕای"سیاسه‌تی هێز" به‌دیهاتوون،سه‌رله‌نوێ فویان له مه‌یدانی جیۆسیاسی كرد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای كۆتاییهاتنی جه‌نگ نییه".
ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌م سیسته‌مه نوێیه‌دا سه‌ركه‌وتن،ده‌كرێت له سووریا،رووسیا و ئێران‌دا ببینرێنه‌وه،ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی رووسی بووه هۆی رزگاركردنی رژێمی سووریا،كرملین به‌و رێگه‌یه ده‌ستكه‌وتی سیاسی مه‌زنی به‌ده‌ستهێنا،ئێستا بنكه‌ی سه‌ربازی رووسی له لازقییه بووه‌ته چاوی رووسیا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا.
هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه‌ی رووسیا بووه هۆی ده‌سته‌به‌ركردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هێزی مۆسكۆ بۆ مه‌یدانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی،له راستیشدا مۆسكۆ ده‌یویست به پاڵپشتیكردنی رژێمی ئه‌سه‌د و دژایه‌تیكردنی ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كداری سووری،په‌یامێك بگه‌یه‌نێت و بڵێت"رووسیا به‌ره‌و رووی هه‌موو ئه‌وانه ده‌وه‌ستێته‌وه كه كار بۆ لادانی رژێمه حوكمڕانه‌كانی سه‌ر به رووسیا ده‌كه‌ن،نه‌ك ته‌نها له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،به‌ڵكو له وڵاتانی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی پێشووش".
مۆسكۆ رۆڵی خۆی له سووریا قۆستوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاڵ به هه‌مووانه‌وه بنێت تا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆببنه‌وه و ده‌رچه‌یه‌كی سیاسی گونجاو بۆ ئه‌و ره‌وشه بدۆزنه‌وه".
به‌ڵام ئیران كه به هاوبه‌شی دووه‌می سه‌ركه‌وتنه‌كه ئه‌ژمار ده‌كرێت،به هه‌موو رێگه‌كانی،سیاسی و سه‌ربازی و دارایی له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی حزبوڵڵای شیعه مه‌زهه‌بی لوبنانی،بوونه په‌رژینێك بۆ پاراستنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د،ئێران سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی له عێراقه‌وه تا لوبنان و له‌وێشه‌وه بۆ سووریا بكاته پێگه‌ی سیاسه‌ت و مه‌یدانی خۆی،له‌و بۆشاییه سیاسهشدا كه ئه‌مریكییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا جێیانهێشووه،ئێران ده‌رفه‌تی وه‌رگرت و توانی خۆی بكاته هێزێكی دیاری هه‌رێمایه‌تی كاریگه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا".
به‌ڵام ناتوانریێت هاوپه‌یمانی رووسی و ئێرانی وه‌ك تاكه هێزی كاریگه‌ر له رووداوه‌كانی سووریا هه‌ژمار بكرێن،به‌ڵكو له به‌رامبه‌ردا توركیا هه‌یه و سنورێكی بۆ حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی ئه‌و به‌ره‌یه داناوه و ئۆپۆزیسیۆنی سووری خستووه‌ته سه‌ر رێگایه‌كی كراوه بۆ گفتوگۆ.
ئاماژه‌ی ئه‌وه له ئارادایه رووسیا له قه‌یرانی سووریدا زۆری پێشكه‌شی توركیا كردبێت،وه‌ك ئه‌وه‌ی چاودێران ده‌یبینن و به"ئاڵوگۆڕ"ناویانبردووه،رووسیا بووه‌ته دیوارێكی به‌هێز له به‌رده‌م خواسته‌كانی كورد له‌و جه‌نگه‌دا،له هه‌مانكاتدا توركیا بۆچوونی دوژمنكارانه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌سه‌د گۆڕیووه".