"له كاتی كوژرانی له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌كه‌ی له یانه‌كه‌دا بووه و گوتوویانه له ئاودا خنكاوه"
چۆنییه‌تی كوژرانی ئاشكرابوو
K24 – هه‌ولێر:
چیرۆكی جیاواز ده‌رباره‌ی كوژراوان و برینداران و ئاماده‌بووانی شه‌وی سه‌ری ساڵی یانه شه‌وانه‌كه‌ی ئیستانبوڵ بڵاوده‌كرێته‌وه،هه‌ندێكیان به شیوه‌یه‌ك باسكران و دواتر ره‌تكرانه‌وه.
له نێو ئه‌وانه‌دا چیرۆكی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵانی لوبنانییه به ناوی(ئیلیاس وهردینی)چونكه پێشتر رۆژنامه‌كانی لوبنان وایان بڵاوكرده‌وه ته‌رمه‌كه‌ی له ناو ئاوی بۆسفۆڕ دۆزراوه‌ته‌وه و پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی رووداوه‌كه خۆی خستووه‌ته ئاوه‌كه‌وه ره‌قبووه‌ته‌وه،به‌ڵام رۆژنامه توركییه‌كان راستییه‌كه‌یان ئاشكراكردووه و نوسیوویانه ئه‌و قسانه راست نین و ئه‌و گه‌نجه له ناو یانه‌كه‌دا كوژراوه".
رۆژنامه‌ی نه‌هاری لوبنانی نوسیبووی"ئیلیاس وهردینی بۆ به‌سه‌ربردنی پشوو له ئیستانبوڵ بووه،راهێنه‌ره له هۆڵێكی وه‌رزشی له لوبنان،له‌و كاته‌ی له یانه‌كه ته‌قه‌كراوه،ئه‌و هه‌وڵیداوه ئه‌و له ته‌نیش تانه‌كه نزیك ده‌ریاكه وه‌ستاوه و هه‌ولیداوه له بكوژه‌كه هه‌ڵبێت و خۆیخستووهته ناو ئاوه‌كه و ره‌قبووه‌ته‌وه".
.jpg)
ئیلیاس وهردینی و میلیسیا بابالوهرد
به‌ڵام دوای ئه‌و چیرۆكه‌ی رۆژنامه لوبنانییه‌كه،رۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی توركی راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی ئه‌و گه‌نجه و گه‌یشتنی كه‌سوكاری كوژراوان و بریندارانی ئه‌و رووداوه‌ی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی له ئیستانبوڵ بڵاوكرده‌وه،له زاری هاورێكانی وهردینی ئه‌و هه‌واڵه‌ی به‌درۆخستۆته‌وه و ئاشكرایكردووه ئه‌و گه‌نجه لوبنانییه له بۆسفۆر نه‌خنكاوه.به‌ڵكو نوسیوویه‌تی"ئه‌و گه‌نجه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌كه‌یدا له كاتی رووداوه‌كه‌دا له ناو یانه شهوانهكهدا بوون و ده‌ستگیرانه‌كه‌شی ناوی(میلیسیا بابالوهرد)ه و به سووكیش بریندار بووه و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی توركیا چاره‌سه‌ركراوه.
.jpg)
ئیلیاس وهردینی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاورێكانی
سه‌ره‌رای هه‌واڵه جیاوازه‌كان ده‌رباره‌ی كوژران و مردنی كوڕه‌كه‌یان، كه‌سوكاری وهردینی به بیستنی هه‌واڵی مردنی ئیلیاس تووشی شۆك بوون و چاوه‌ڕانی ئه‌وه‌بوون ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ربگرنه‌وه و له‌گه‌ڵ دوو لوبنانی دیكه بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان.