ژماره‌ی كوژراوانی هه‌رێمی كوردستان له رووداوه‌كه‌ی ئیستانبول گه‌یشته 3 كه‌س
له كوردستان 24ه‌وه زانیاری نوێ بخوێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی یانه شه‌وانه‌كه‌ی شه‌وی سه‌ر ساڵ له شاری ئیستانبولی توركیا، گه‌یشته 3 كه‌س و 3 كه‌سی دیكه‌ش برینداروونه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، كه‌مێك به‌ر له ئێستا، ته‌رمی سێیه‌م كوژراوی رووداوه‌كه‌ی ئیستانبول، به‌ناوی بڵند سیروان، گه‌یشته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری پایته‌خت و راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی كراوه.
بڵند سیروان، پیشه‌ی پزیشكی ده‌رمانساز بووه و له دایكبووی ساڵی 1978 و خاوه‌ن دوو منداڵه، به گوێره‌ی گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، ئه‌و دكتۆره به مه‌به‌ستی بازرگانی ده‌رمان چووه‌ته توركیا و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له هاوڕێیانی ئه‌و شه‌وه بۆ نانخواردن بانگهێشتی ئه‌و یانه‌یه كراوه.
پێشتریش كوژرانی هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه‌د ره‌عد و مسته‌فا جه‌لال، له شوێنی رووداوه‌كه بڵاوكرایه‌وه، ئه‌مڕۆش ته‌رمی سێیه‌م كه‌س له كوژراوی رووداوه‌كه، شاری هه‌ولێر گه‌یشته‌وه فڕۆكه‌خانه.
كاتژمێری 1ی شه‌وی 1ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017، چه‌كدارێك هێرشی كرده سه‌ر یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی شاری ئیستانبولی توركیا و ده‌ستدڕێژی گوللـه‌ی له ئاماده‌بووانی یانه‌كه كرد، له رووداوه‌كه‌شدا 39 كه‌س كوژران و 69 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
دواتر رێكخراوی داعش رایگه‌یاند، ئه‌نجامده‌ره‌كه چه‌كداری ئه‌وانه و به‌رپرسیارێتی رووداوه‌كه‌شی له ئه‌ستۆگرت.
تا ئێستاش ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه ده‌ستگیرنه‌كراوه و پۆلیسی به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت، چه‌كداره‌كه‌ش گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له‌ناوچه‌ی ته‌قسیمی ئیستانبول ده‌سووڕێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیاری میدیاكانی توركیا، ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌وی سه‌ری ساڵی نوێ هێرشیكرده سه‌ر یانه‌ی شه‌وانه‌ی (رینا) له ناوچه‌ی ئۆرتاكۆی شاری ئیستانبوڵ، خه‌ڵكی وڵاتی قیزغیزیستانه و رۆژ 20/11/2016 هاتووه‌ته توركیا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و كه‌سه ناوی (یاكخێ مهشراپۆڤ) و ته‌مه‌نی 28 ساڵانه و خیزانداره و دوو منداڵیشی هه‌یه.