یانه‌ی نیوساینتسی وێڵزی ریكۆردێكی نوێی جیهانی تۆمار ده‌كات
خاوه‌نی 27 سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كه
یانه‌ی نیوساینتسی وێڵزی له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان ژماره‌ی پێوانه‌یی یانه‌ی ئه‌یاكسی هۆڵه‌ندی شكاند و بووه یه‌كه‌مین یانه كه 27 سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك تۆمار بكات.
یانه‌ی نیوساینتس له ركابه‌رییه‌كانی خولی وێڵزی به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام له سێڤن درۆدزی برده‌وه، ئه‌مه‌ش 27ـه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك بوو به‌ده‌ستی بێنن و ریكۆردێكی نوێیان تۆماركرد.
ژماره‌ی پێوانه‌یی پێشوو به ناوی ئه‌یاكس ئه‌مستردام بوو كه له ساڵی 1972 تۆماریان كردبوو، ئه‌و كاته‌ی یۆهان كرۆیف و یۆهان نیسكێنس و ئارین هان یارییان بۆ ئه‌و یانه‌یه ده‌كرد.
یانه پاڵه‌وانه‌كه‌ی وێڵز، 21 یاریی له خول و 4 یاریشی له جام و جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كان به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها له میانی بهشداریاكردنیان له جامی ركابه‌ریی سكۆتلاند دوو سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا.
دوایین دۆڕانیشیان له 19 مانگی یۆلیۆی 2016 بوو ئه‌و كاته‌ی له پاڵاوتنه‌كانی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئهپۆیلی قوبڕسی دۆڕان.