به‌ڵگه‌نامه‌يه‌كى نهێنى بريتانيا: به‌شێكى ناكۆكييه‌كانى ناو بنه‌ماڵه‌ى ئه‌سه‌د ئاشكرا ده‌كات
به‌ڵگه‌نامه‌يه‌كى نهێنى بريتانيا ناكۆكى ناو بنه‌ماڵه‌ى حافز ئه‌سه‌د ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڵگه‌نامه‌يه‌كى نهێنى بريتانيا ناكۆكى ناو بنه‌ماڵه‌ى حافز ئه‌سه‌د ئاشكرا ده‌كات، به تايبه‌تى ئه‌و ناكۆكييانهى له نێوان ئه‌سه‌د و ره‌فعه‌تى برايدا هه‌بوونه.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له ئه‌رشيفى نيشتيمانى بريتانيا ژماره‌يه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ى نهێنى كه‌وتنه به‌ر رۆشنايى و مۆڵه‌تى بڵاوبوونه‌وه‌يان پێدرا.
به گوێره‌ى يه‌كێك له‌و به‌ڵگه‌نامانه له 1990 ئه‌سه‌د رازى نه‌بووه داوايه‌كى ره‌فعه‌تى براى له باره‌ى گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو سووريا په‌سند بكات.
ره‌فعه‌ت ئه‌سه‌د له 1984 له هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك دوور خرايه‌وه و هێزه‌كه‌ى كه ناوى لێنابوو سريهكانى به‌رگرى لێى سه‌ندرايه‌وه و له سووريا ده‌ركرا.
به گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كه له دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى يه‌كێتى سۆڤيه‌ت كه حافز ئه‌سه‌د به هاوپه‌يمانێكى سه‌ره‌كى خۆى هه‌ژمارى ده‌كرد، ئه‌سه‌د مه‌يلى ئه‌وه‌ى هه‌بووه روو بكاته خۆرئاوا و ره‌فعه‌تى براى ئه‌و كاته‌ى به هه‌ل زانيوه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه سووريا.
به‌ڵگه‌نامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ كۆنووسى كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى 3ى نيسان/ ئه‌پريلى 1990 كردووه، كه له نێوان ره‌فعه‌ت ئه‌سه‌د و په‌رله‌مانتارى بريتانى جوليان ئامرى ئه‌نجامدراوه و له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جوليان نووسيويه‌تى: ئه‌گه‌ر ره‌فعه‌ت بگه‌ڕێته‌وه سووريا، ره‌نگه ببێته هۆى كه‌مبوونى توندگيرى رژێمى به‌عس له سووريا.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: ره‌فعه‌ت پێى وتووه، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ سووريا يه‌كه‌م هه‌نگاوى هه‌وڵدان ده‌بێت بۆ ده‌ستپێكردنى دانووستانێكى به په‌له له‌گه‌ڵ ئيسرائيلدا.
له هه‌ڵسه‌نگاندنى خۆي‌دا، ره‌وشى حافز ئه‌سه‌د هيچ جياوازييه‌كى ئه‌وتۆى له‌گه‌ڵ ره‌وشى چاوشيسكۆى سه‌رۆكى پێشووى رۆمانيا نييه و ده‌يه‌وێت رووبكاته خۆرئاوا، ره‌فعه‌ت ته‌نيا كه‌سه بڕواى پێ بهێنێت و ئه‌گه‌ر رێگه‌ى پێبدات بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا روو وه‌رگێڕانى سووريا به‌ره‌و خۆرئاوا ده‌بێته بژارێكى راسته‌قينه.
سه‌رچاوه: ئهلحهيات