عێراق نرخی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت داده‌به‌زێنێت
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن: ئه‌و بڕیاره هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراقی بلاویكردەوە سالی داهاتوو هه‌وڵده‌ده‌ن ئاستی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت باشتر بكه‌ن و نرخی خزمه‌تگوزارییه‌كانیش دابه‌زێنن.
حه‌سه‌ن كازم را‌شد وه‌زیری گه‌یاندنی عێراقی رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گرنگ جێبه‌جێ ده‌كرێت بۆ پێشخستنی كه‌رتی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت و كه‌رتی پۆسته, گەیاند، لەھەمانكاتیشدا داشكان له نرخی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌كرێت به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 25 چونكه ئاستی گوزاره‌تی هاوڵاتیان له‌بارنیه و عێراق له قه‌یرانی ئابووریدایه.
ئومێد محه‌مه‌د ساڵح، وته‌بێژی وه‌زارتی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24ی راگه‌یاند، بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به ھێڵی ئینته‌رنێتی عێراق، هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه، جگه له‌وه‌ش له ساڵی رابردوودا و له هه‌رێمی كوردستان به كرده‌یی نرخی ئینته‌رنێت له نێوان 10 تاوه‌كو 30% داشكێنراوه.