فەرماندەیەكی پێشمەرگە وەڵامی مالیكی دەداتەوە
پێشمه‌رگه له ناوچه تازه ئازادكراوه‌كان ناكێشتهوه خەڵكی كەركووك پشت بە سوپای عێراق نابەستێ
K24 - ھەولێر
لەبەرامبەر گوتەكانی مالیكی كە گوتویەتی دەبێ پێشمەرگە لە ناوچە تازە ئازادكراوەكان بكشێتەوە، لە وەڵامدا فەرماندەیەكی پێشمەرگە دەڵێ، ھێزی پێشمەرگە بە ھیچ شێوەیەك لەو ناوچانە ناكشێتەوە كە لە دەستی داعش رزگاری كردووە.
وه‌ستا ره‌سوڵ به‌رپرسی میحوه‌ری باشووری كه‌ركووك سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه‌ی ئازادی كردووه، به كوردستان24 راگه‌یاند: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێشمه‌رگه له ناوچه كوردییه تازه ئازادكراوه‌كان ناكێشتهوه".
به‌رپرسی میحوه‌ری باشووری كه‌ركووك گوتیشی: "ئه‌وه‌ی مالیكی دەڵێت هێزی پێشمه‌رگه بكێشته‌وه ته‌نیا بۆ راكێشانی شه‌قامی عه‌ره‌بیه".
وەستا رەسوڵ ئەوەشی خستەڕوو: "ئێمە ئەزموونمان ھەیە لەگەڵ سوپای عێراق، كاتێك لەو ناوچانە بووە ئەدائی باشیان بۆ خزمەتی خەڵك پێشكەش نەكردووە، لە ساڵی 2014 كاتێك داعش ھێرشی كردە سەر مووسڵ لەماوەی دوو رۆژدا فیرقەیەكی گەورەی سوپای عێراق بەبێ ئەوەی تەقەی لەسەربێ كەركووكی چۆڵ كرد، جارێكی دیكە خەڵكی كەركووك بە ھەموو پێكھاتەكانەوە، ناتوانێ پشت بە سوپایەكی لەم جۆرە ببەستێ".
دوو رۆژ لەمەوبەر نوری مالیكی سەرۆکی حزبی دەعوە و جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لە تاران رایگەیاندووە، دەبێ پێشمەرگە لەو ناوچانە بكشێتەوە كە تازە ئازادیكردووە.