گەڕەكێكی دیكەی مووسڵ كۆنترۆڵكرایەوە
زیاتر لە 45 گەڕەكی مووسڵ لە دەستی داعش رزگاركراون
K24 - ھەولێر
وەزارەتی بەرگری عێراق، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، ھێزەكانی وەڵامدانەوەی خێرای سەربە ھێزە تایبەتەكانی سوپای عێراق، توانییان دوای شەڕێكی سەخت گەڕەكی میساق لە رۆژھەڵاتی شارەكە ئازادبكەنەوە.
ھاوكات، ھێزەكانی دیكەی عێراقی لە پێشڕەویدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی گەڕەكەكانی موسەنا، سوكەر، عەرەبی، شورتە و كەفائات، لە رۆژھەڵاتی شارەكە.
بەگوێرەی ھەندێك سەرچاوەی سەربازی، كۆی ژمارەی گەڕەكە ئازادكراوەكانی مووسڵ، گەیشتوەتە 47 گەڕەك.
قۆناغی یەكەمی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به به‌شداری زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س له سوپای عێراق و پێشمەرگە، به پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیپێكرد و زیاتر لە 40 گەڕەكی مووسڵ لە دەستی داعش رزگاركران، رۆژی 29 كانوونی یه‌كه‌می 2016 قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌ستیپێكرد.