رۆژنامه‌نووسه عێراقییه‌كه ئازادكرا
تا ئێستا دیار نییه كێ رفاندی و له ده‌ست كێ رزگاركراوه
K24 – هه‌ولێر:
دوای زیاتر لە ھەفتەیەك لە رفاندنی، رۆژنامەنووس ئەفراح شەوقی ئازادكرا.
دەزگا ئەمنییەكانی بەغدا، ھەواڵی ئازادكردنی ئەفراح شەوقی كچە رۆژنامەنووسی عێراقیان راگەیاند.
لای خۆشییەوە، نبراس شەوقی خوشكی ئەفراح، ھەواڵەكەی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس پشتڕاستكردەوە.
روانگه‌ی ئازادییه‌كانی عێراق ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی رزگاركردنی ئه‌و ژنه رۆژنامه‌نووسه رایگه‌یاندووه"به هه‌وڵی تایبه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رزگاركراوه".
سه‌ره‌رای ئه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاندووه"ئه‌فراح شه‌وقی له دۆخێكی ته‌مومژاویدا ئازادكراوه و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی،دیار نییه چۆن رزگار كراوه و له كوێ بووه و كێ رفاندوویه‌تی".
26/12/2016 ، چەند چەكدارێكی نەناسراو، ئەو كچە رۆژنامەنووسەیان رفاند، بەم ھۆیەشەوە ناڕەزایەتی زۆری بەشێك لە بەرپرسان و رۆژنامەنووسان و چالاكوانانی مەدەنی عێراقی لێكەوتەوە.
تا ئیستا ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ئاشكرا نه‌كراون كه له پشت رفاندنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌وه بوون.