شاژنی سوید له‌گه‌ڵ تارماییدا ده‌ژی
شاژنی سوید: هه‌موویان ئاشنان
K24 – هه‌ولێر:
شاژنه سیلڤیا،شاژنی سوید ده‌ڵێت"ئه‌و كۆشكه شاهانه‌یه‌ی تێیدا ده‌ژی،تارمایی تێدا نیشته‌جێییه".
له میانی پرۆگرامێكی دۆكیۆمێنتاری كه له كه‌ناڵی Psvt په‌خشكرا،شاژن ده‌ڵێت"له‌وێ هاوڕێی بچووكم هه‌یه تارمایین،هه‌موویان زۆر ئاشنان له لام،زۆر جار هه‌ست ده‌كه‌م ته‌نها نیم".
هه‌روه‌ها شاژنه سیلڤیا گوتوویه‌تی" ئه‌و بابه‌ته زۆر كاریگه‌ره و هیچ كات مایه‌ی ترس نییه".
كۆشكی (دروتنینگهۆڵم) ئه‌و كۆشكه‌یه شاژنی تێدایه و له لیستی شوینه‌واره جیهانییه‌كانی رێكخراوی یونیسكۆدایه،له سه‌ده‌ی حه‌ڤده له دوورگه‌ی لۆڤۆنی ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید دروستكراوه.

كۆشكی دروتنینگهۆڵمی پاشایه‌تی له سوید
ئه‌و كۆشكه شوێنی نیشته‌جیبوونی هه‌مییشه‌یی شا( كارڵی 16 )و شاژنه سیلڤیای ته‌مه‌ن 73 ساڵانه كه كچی پیاویكی ئه‌ڵمانی سه‌رمایه‌دار و ژنێكی به ئه‌سڵ به‌رازیلیه.
شا كارڵ پیش 40 ساڵ له‌گه‌ڵ شاژنه سیلڤیا هاوسه‌رگیری كردووه،به‌و هۆیه‌شه‌وه شاژن خاوه‌نی درێژترین ماوه‌ی مانه‌وه‌یه له‌سه‌ر ته‌ختی سوید.
شازاده كریستینای خوشكی شاژنه سیلڤیا ده‌رباره‌ی بوونی تارمایی له كۆشكه‌كه‌دا،قسه‌كانی شاژنی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و ئه‌ویش گوتوویه‌تی"كۆشكه‌كه تارمایی تێدا ده‌ژی".
شازاده كریستینا له‌و پرۆگرامه دۆكیۆمێنتارییهدا گوتوویه‌تی" له هه‌موو كون و قوژبنێكی كۆشكه‌كه‌دا هه‌ست به وزه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌یت،به‌لامه‌وه سه‌یره شیوه‌ی خۆیان نیشان ناده‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" هه‌موو خانووه كۆنه‌كان چیرۆكیان ده‌رباره‌ی تارماییه‌كان تێدایه،به‌ڵام تارماییه‌كانی ئه‌م كۆشكه نه‌بوونه‌ته رێگر بۆ ژیان تێیدا".