به فه‌رمی دوو یاریزانی كورد بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كرێت
K24 ـ دهۆك
دوو یاریزانی كورد له شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانییه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی باسكه‌ی عێراق كرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4 كانوونی دووه‌می 2017، په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستخستووه كه به فه‌رمی (فه‌رید ره‌عد) كه وه‌رزشوانێكی شاری دهۆكه و یاری بۆ یانه‌ی زاخۆ ده‌كات هاوشان له‌گه‌ڵ (محه‌مه‌د عه‌بدولخالق) كه نیشته‌جێی هه‌ولێری پایته‌خته و یاری بۆ یانه‌ی كه‌رخی به‌غدا ده‌كات بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق كران.
بڕیاره هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی باسكه‌ی عێراق له‌م مانگه‌دا له‌سه‌ر ئاستی ئاسیا به‌شداریی له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بكات.