به‌ڤیدیۆ...یاریزانه كورده‌كه یانه‌ی ئهجاكسیۆی فره‌نسای جێهێشت
له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌مان وڵات گرێبه‌ستێكی نوێ واژۆ ده‌كات
زانا عەلی یاریزانی کوردی یانەی ئەجاکسیۆ بەفەرمی بۆ ماوەی 6 مانگ پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی کۆنکارنیۆ کە یانەیەکی پلە سێی فڕەنسییە.
یانەی کۆنکارنیۆی فڕەنسی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆت گواستنەوەی زانا عەلی ٢٢ ساڵانی بۆ ریزەکانی راگەیاندووە، کە ئەو کوڕە دهۆکییە بەهۆی کەم یاریکردن بڕیاری دا گرێبسەتەکەی لەگەڵ ئەجاکسیۆ هەڵبوەشێنێتەوە و بۆ ماوەی ٦ مانگ رووبکاتە ریزەکانی یانەی کۆنکارنیۆ، کە لە ئێستادا لە پلەی یەکەمی یانە پلەسێیەکانی فڕەنسا دێت.
زانا عەلی پێشتر یاریی بۆ یانەی رێنی فره‌نساش کردووە، بەڵام بەمدواییانە بەهۆی پێکانەوە زۆربەی کات لە یاریکردن دوور بوو.