له هه‌موو لایه‌كه‌وه لێیاندا.. وایانزانی هێرشكاره‌كه‌ی ئیستانبوڵه
دیپۆرت كرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر
كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك له شاری ئیستانبوڵ به شه‌ق و پێلاقه له هاووڵاتییه‌كی توركمهنستانی ده‌ده‌ن و وایانزانی هێرشكاره‌كه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی ئیستانبوڵه كه به‌هۆی رووداوی ته‌قه‌كردن له‌ناو نادییه‌كی شه‌وانه 39 كه‌س كوژراون و 24 له‌وان هاووڵاتانیانی عه‌ربین و سێیانیشیان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن.
به‌پێی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی له سۆشیاڵ میدیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك به شه‌ق و پێلاقه له هاووڵاتییه‌كی توركمهنستانی ده‌ده‌ن كه سه‌ردانی توركیای كردووه و پێیان وایه ئه‌و كه‌سه‌یه كه هێرشه‌كه‌ی ئیستانبوڵی ئه‌نجامداوه.
هاووڵاتییه‌كه له شه‌قامی كه‌ماڵ پاشا پیاسه ده‌كات و چه‌ند كه‌سێك به‌داوی ده‌كه‌ون، به‌ڵام له ده‌ستیان را ده‌كات، دواتر له لایه‌ن كه‌سانی ده‌وروبه‌ر ده‌گیرێت و له هه‌موو لایه‌كه‌وه لێی ده‌ده‌ن و پێیان وایه ئه‌و كه‌سه‌یه كه هێرشه‌كه‌ی ئیستانبوڵی ئه‌نجامداوه.
پاش گه‌یشتنی پۆلیس و بردنی بۆ بهڕیوهرایهتی پۆلیس، ئاشكرا بوو ئه‌و كه‌سه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی ئیستانبوڵ نییه و به‌هۆی ته‌واوبوونی كاتی ڤیزاكهشی بڕیاری دیپۆرت كردنی درا و بۆ به‌شی تایبه‌ت به سنوورداش كردنی هاووڵاتیانی بیانی ره‌وانه كرا.