سه‌یرترین نه‌ریته‌كانی پێشوازیكردن له ساڵی نوێ
له سه‌رتاسه‌ری جیهان
K24 - هه‌ولێر:
ره‌نگه له پێشوازیكردنی ساڵی نوێ، واتا 2017، سه‌یری یارییه ئاگرینه‌كانت كردبێت، یان له‌وانه‌یه هه‌ر له ماڵ ده‌رنه‌چووبێت و پێتوابێت شه‌وێكی بێزاركه‌ره، به‌ڵام له هه‌ندێك وڵاتانی جيهان, به‌م شێوه‌یه و به نه‌ریتی خۆیان، پیشوازییان له ساڵی نوێ كرد.
ئیكوادۆر: سووتاندنی بووكه‌ڵه، له شێوه‌یه كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كان، بۆ هێنانی به‌ختێكی باش له ساڵی نوێ‌دا.

به‌رازیل: پۆشینی جلوبه‌رگی سپی، بۆ رێزگرتن له " لیمانجا" واتا خوای ده‌ریا له‌لای ئه‌وان.

.

ئه‌رجه‌نتین: پۆشینی جلوبه‌رگی ژێره‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ره‌نگی سوور، یاخود زه‌رد بێت، به‌هیوای دۆزینه‌وه‌ی خۆشه‌ویست.

هۆڵه‌ند: مه‌له‌كردن له ئاوی ساردی ده‌ریا له باكووری وڵات.

توركیا: گوشینی ده‌نكه هه‌نار له‌سه‌ر دیوار، بۆ هێنانی به‌ختێكی باش.

ئیسپانیا: خواردنى 12 ده‌نكه ترێ به یه‌كه‌وه له كاتژمێر 12ی شه‌و.

سویسرا: خواردنه‌وه‌ی شه‌مپانیا و مه‌له‌كردن له ده‌ریاچه‌ی جنێڤی سارد.

سه‌رچاوه: CNN