عێراق پشت به قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كان دەبەستێت
ئه‌مریكا بڕی یه‌ك ملیار دۆلار وه‌ك قه‌رز ده‌داته عێراق
K24 - هه‌ولێر:
حكوومەتی عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمه‌ریكا گرێبه‌ستێكیان واژووكرد, به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ش ئه‌مریكا بڕی یه‌ك ملیار دۆلار وه‌ك قه‌رز ده‌داته عێراق كه دواتر به‌پێی سه‌نه‌دێكی حكوومه‌تی عێراق سووی ده‌خرێته سه‌ر.
فازڵ نه‌بی, بريكارى وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد, ئه‌و بڕه قه‌رزه بۆ ئه‌و پێداویستيیانهیه كه حكوومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه بۆ هاووڵاتيیانی دابینبكات.
به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ش ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندده‌بێت له هاوكاریكردنی عێراق له شه‌ڕی داعش و چاكسازی ئابووری.
ده‌رباره‌ی به‌شی هه‌رێمی كوردستانیش لەو قەرزە نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان 24ى راگه‌یاند, له‌ناو گرێبه‌سته‌كه هیچ رێنماییێكی تێدا نيیه كه هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه.