دوای یارییه‌كانی ئه‌مرۆی خولی نایابی كوردستان بزانه چی روویدا؟
یانه‌ی هه‌ولێر دیسان له نێو یاریگه‌ی خۆی درێژه‌ی به نه‌هامه‌تییه‌كان دا
K24 ـ هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به ئه‌نجامدانی 3 یاری، كۆتایی به یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هات، سوودمه‌ندی گه‌وره‌ش یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بوو.
هه‌ولێر ـ دهۆك
یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان ناونیشانی ئه‌م یارییه بوو، تاكه گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی دهۆك له رێگه‌ی وه‌لید سه‌لمان له خولی 25 به لێدانێكی جوان تۆماری كرد.
تاكه گۆڵه‌كه‌ی ههولێرییهكانیش سیروان خدر له خوله‌كی 76 تۆماری كرد، به‌مه‌یش یانه‌ی هه‌ولێر بۆ حهوتهمین ساڵه له‌سه‌ریه‌ك ناتوانێت له نێو یاریگه‌ی خۆی له یانه‌ی دهۆك بباته‌وه.
ـ یانه‌ی هه‌ولێر به 9 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی مایه‌وه، یانه‌ی دهۆكیش به 6 خاڵ له خانه‌ی پێشكۆتایی دێت.
ـ له دوایین 10 یاری رابردووی نێوان ئه‌م دوویانه‌یه دهۆك 5 یاری بردۆته‌وه، 3 له‌م بردنه‌وانه له نێو یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری بووه، له كۆی ئه‌م یارییانهیش یانه‌ی هه‌ولێر ته‌نیا خاوه‌نی یه‌ك سه‌ركه‌وتنه و 4 یاریش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
ـ له كۆی 10 یاری رابردووی نێوان ئه‌م دوویانه‌یه، دهۆك 14 گۆڵی كردووه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ولێر 10 جار تۆڕی دهۆكییه‌كانی هه‌ژاندووه.
ـ یانه‌ی هه‌ولێر هاوشان له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئارارات بووه خاوه‌نی شه‌شه‌مین یه‌كسانبوون ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌ی یه‌كسانبوونی خوله‌كه‌یه.
نه‌ورۆز ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
ئه‌م یارییه به گۆڵێكی بێ‌وڵام به سوودی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كۆتایی هات، تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش له خوله‌كی 81 عه‌بدوڵڵا عه‌لی پیشه‌گه‌ری سووری تۆمار كرد.
ـ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به 10 خاڵ بۆ پله‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ركه‌وت، یانه‌ی نه‌ورۆزیش به 13 خاڵ له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی مایه‌وه.
ـ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بووه یه‌كه‌مین یانه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه كه توانی تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌م بكاته‌وه.
ـ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بووه خاوه‌نی سێیه‌مین سه‌ركه‌وتن له‌م وه‌رزه، دوو بردنه‌وه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه.
ـ یانه‌ی نه‌ورۆز تووشی دووه‌مین شكست بوو له نێو یاریگه‌ی خۆی.
ـ له كۆی 6 یاری رابردووی نێوان ئه‌م دوویانه‌یه، نه‌ورۆز خاوه‌نی 3 بردنه‌وه، 2 شكست و 1 یه‌كسانبوونه. پێشمه‌رگه 3 گۆڵی هه‌یه و نه‌ورۆزیش 4 گۆڵی كردووه.
برایه‌تی ـ زێره‌ڤانی
ئه‌م یارییه به‌یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌نجامی قۆناخی یه‌كه‌میان بوو، به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی برایه‌تی هیوایه‌كانی بۆ برینی بلیتی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین به زیندوویی مایه‌وه، یانه‌ی زێره‌ڤانیش جگه له مانه‌وه له خوله‌كه هیچ تروسكایه‌كی بۆ گه‌یشتن به قۆناخی داهاتوو نه‌ماوه.
ـ زێره‌ڤانی له‌گه‌ڵ گاره‌ی هاوشاری هێشتا هیچ بردنه‌وه‌یه‌كیان له‌م وه‌رزه تۆمار نه‌كردووه.