مارای و جۆكۆڤیچ له فیناڵی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی قه‌ته‌ر به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
له یه‌كه‌مین رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی نێوانیان له ساڵی نوێ كێبڕكێ له‌سه‌ر یه‌كه‌مین ناسناو ده‌كه‌ن
لە پالەوانیەتی تێنسی قەتەر ئیكسۆن مۆبیل، ئاندی مارای و جۆكۆڤیچ ئه‌مڕۆ شه‌ممه كێبڕكێ له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین ناسناو له ساڵی نوێی 2017 ده‌كه‌ن.
.jpg)
ئاندی مارای تێنسزانی به‌ریتانیا و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می جیهانی له قۆناخی پێشكۆتایی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی قه‌ته‌ری كراوه توانی لە تۆماس بێردیچی تێنسزانی جیكی بباتەوە و بۆ یاری کۆتایی سەرکەوێت.
.jpg)
لە لایەکی دیکەوە نۆڤاک جۆکۆڤیچی سربی و پۆلێنكراوی دووه‌می جیهانی توانی لە فێرناندۆ ڤێرداسکۆی تێنسزانی ئیسپانی بباتەوە و سەرکەوێت بۆ یاری کۆتایی.
بەم سەرکەوتنە جۆکۆڤیچ و مارای به فه‌رمی بلیتی گه‌یشتنیان به یاریی کۆتایی تێنسی قه‌ته‌ر ئیكسۆن مۆبیل مسۆگەر کرد و لە یەکەم رووبەرووبونەوەی ساڵی نوێ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كاتژمێر 6:00ـی ئێواره به كاتی باشووری كوردستان رکابەری بەدەست ھێنانی یەکەمین ناسناو ده‌كه‌ن.