ترامپ ئه‌مجاره به‌ره‌نگاری ژاپۆن ده‌بێته‌وه
یان ئۆتۆمبێلەكەت له ئه‌مریكا به‌رهه‌م بهێنه یان باجێكی زۆر بده
K24 – هه‌ولێر
حكومه‌تی ژاپۆن وه‌ڵامی لێدوانێكی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا ده‌داته و پێی ده‌ڵێت كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا بووه‌ته كۆمپانیایه‌كی گرنگی هاووڵاتیان له ئه‌مریكا.
دۆناڵد تره‌مپ ره‌خنه له پلانی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبیڵ گرت بۆ دروستكردنی كارگه‌ی نوێی به‌رهه‌مهێنانیان له وڵاتی مه‌كسیك.
كۆمپانیا ئۆتۆمبێل‌سازیی فۆرد به‌هۆی ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپ زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه.
تره‌مپ له تویتێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی باجی قورس به‌سه‌ر كۆمپانیای تۆیۆتا گرت ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێلی تۆیۆتای جۆری كۆرۆلا بۆ هاووڵاتیانی ئه‌مریكا له مه‌كسیك دروست بكات.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، گوته‌بێژی حكومه‌تی ژاپۆن یۆشیهید سوگا له پرێس كۆنفرانسێكدا له‌مباره‌وه گوتی تۆیۆتا بووه‌ته "كۆمپانیایه‌كی گرنگی هاووڵاتیان" له ئه‌مریكا و وه‌زیری بازرگانی ژاپۆنیش هیرۆشیگ سێكۆ پێداگری له‌سه‌ر "گرنگی به‌شداریكردنی كۆمپانیاكانی ژاپۆن بۆ ده‌رفه‌تی كار له ئه‌مریكا" كرد.
تره‌مپ چه‌ندین جار ره‌خنه له‌و كۆمپانیانه‌ی ئه‌مریكا گرتووه كه به‌هۆی تێچوونێكی كه‌م بۆ به‌رهه‌مهێنان، كارگه‌كانیان ده‌بنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و پێشی وایه هه‌لی كار له ناوخۆی ئه‌مریكا كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
كۆمپانیای فورد پلانی هه‌یه بایی 1.6 ملیار دۆلار كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل له مه‌كسیك دروست بكات.
یه‌كه‌مجاره تره‌مپ هێرش ده‌كاته سه‌ر كۆمپانیا بیانییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبیل و له تویتێكدا نووسیوه: "كۆمپانیای تۆیۆتا رایگه‌یاند كارگه‌یه‌كی نوێ بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا له جۆری كۆرۆلا له باجای مه‌كسیك بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا دروست ده‌كات. هیچ رێگه‌یه‌ك نییه! كارگه‌كه له ئه‌مریكا دروست بكه یان باجێكی گه‌وره‌ی سنوور بده".
Toyota Motor said will build a new plant in Baja, Mexico, to build Corolla cars for U.S. NO WAY! Build plant in U.S. or pay big border tax.
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) January 5, 2017