ئه‌مریكا پێشوازی له سه‌ردانی یڵدرم بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
به هه‌وڵێك بۆ سه‌قامگیركردنی ناوچه ده‌زانێت

K24 – هه‌ولێر
برێت مه‌كگورك نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش پێشوازی له سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بیناڵی یڵدرم بۆ عێراق كرد.
مه‌كگورك له تویتێكدا بڵاوی كردووه "سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بۆ عێراق سه‌ردانێكی گرنگه" و به "هه‌وڵێك بۆ سه‌قامگیركردنی ناوچه" ده‌زانێت.
یڵدرم رۆژی شه‌ممه به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی پایه‌به‌رز كه له ژماره‌یه‌كی زۆری وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی پێكهاتبوو سه‌ردانی عێراقی كرد و پاش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدراڵ رێككه‌وتنێكی هاوبه‌شیش له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئیمزا كرد.
له یه‌كه‌م كاتژمێری به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا گه‌یشته هه‌ولێر و هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم نێچیرڤان بازرانی كۆ بوو‌وه و پاشان سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
وه‌زیری ئابووری توركیا نیهات زه‌یبه‌كجی، وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی به‌رات ئالبایراك، وه‌زیری گومرك و بازرگانی بوله‌ند توفه‌نكجی، وه‌زیری په‌روه‌رده عیسمه‌ت یلماز، وه‌زیری به‌رگری فكری ئشك و وه‌زیری ته‌ندروستی ره‌جه‌ب ئاكداغ یاوه‌ری بیناڵی یلدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ببوون.