وێنه‌ی مانگ و زه‌وی له حه‌ساریه‌كی دیكه‌وه ببینه
وێنه‌كه به كه‌شتی دۆزینه‌وه‌ی مارس گیراوه
K24 – هه‌ولێر
ناوه‌ندی نیشتمانی هه‌وایی ئه‌مریكا ـ ناسا وێنه‌یه‌كی مانگ و زه‌وی به دووری 205 ملیۆن كیلۆمه‌تر له حه‌ساری مه‌ریخ بڵاو كرده‌وه.
ئه وێنه‌یه رۆژی 20 تشرینی دووه‌می 2015 به دووری 205 ملیۆن كیلۆمه‌تری به كامێرایه‌كی به به‌های 40 ملیۆن دۆلاری گیراوه و دوێنێ بڵاو كراوه‌ته‌وه.
كه‌شتی دۆزینه‌وه‌ی مارس (مه‌ریخ) كه قورساییه‌كه‌ی زیاتره له دوو تۆن، پاش گه‌شتێكی 7 مانگی به‌ر له 10 ساڵ گه‌یشته ده‌وروبه‌ری مارس و تا ئیستاش به ده‌وری ده‌سوڕێته‌وه.
وێنه‌كه‌شی به كامێرایه‌كی سه‌ر ئه‌و كه‌شتییه گیراوه.