جارێكی دیكه رۆناڵدۆ و مێسی ده‌نگیان به یه‌كتری نه‌دا
ده‌نگدانه‌كان هاوڕێیه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیخوازیی پێوه دیاره
K24- هه‌ولێر
فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان دوای دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی باشترینه‌كان، لیستی ده‌نگدانی راهێنه‌ر و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی ئاشكراكرد و جارێكی دیكه كریستیانۆ رۆناڵدۆی كاپتنی پۆرتوگاڵ و لیۆنێل مێسی كاپتنی ئارجێنتینا ده‌نگیان به‌یه‌كتری نه‌داوه و له ده‌نگدانی زۆربه‌ی كاپتن و راهێنه‌ره‌كاندا هاوڕێیه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیی ره‌چاوكراوه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی به‌ده‌ستهێنا، بۆ باشترین یاریزان ده‌نگی یه‌كه‌می خۆی به گاریس به‌یلی هاویانه‌ی داوه، ده‌نگی دووه‌م و سێیه‌میشی به هه‌مان شێوه به یاریزانانی ریال مه‌درید داوه و لۆكا مۆدریچ و سێرخیۆ رامۆسی له پله‌ی دووه‌م و سێیه‌م هه‌ڵبژاردووه.
لیۆنێل مێسی، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا بۆ باشترین یاریزان ده‌نگی به لویس سوارێز، نێیمار داسێلڤا و ئاندرێس ئینیێستا داوه، كه هه‌ر سێكیان یاریزانی بارسێلۆنان و هاوڕێی لیۆن. مێسی له‌سه‌ر ئاستی راهێنه‌رانیش ده‌نگی به لویز ئێنریكی و پیپ گواردیۆلا و دیێگۆ سیمیۆنی داوه و ئه‌م سێ راهێنه‌ره‌ی به باشترین جیهان هه‌ژماركردووه.
دانی ئالڤێس ده‌نگی به لیۆنێل مێسی و نێیمار داسێلڤا و لویس سوارێز داوه كه پێشتر به‌یه‌كه‌وه یارییان ده‌كرد، ئاردا توورانیش به هه‌مان شێوه سێ یاریزانی بلاوگرانای هه‌ڵبژاردووه وده‌نگی به مێسی و نێیمار و ئینیێستا داوه.
جیانلویجی بۆفۆن له نێوان رۆناڵدۆ و مێسی، یاریزانه‌كه‌ی بارسای هه‌ڵبژاردووه و ده‌نگی دووه‌م و سێیه‌می خۆی به به‌یل و كریستیانۆ داوه. به‌ڵام هه‌ریه‌كه له ئاریێن رۆبن و ئێدین هازارد و وه‌ین روونی و هێنریك مخیتاریان و ئێدین دزیكۆ ده‌نگی یه‌كه‌می خۆیان به كریستیانۆ رۆناڵدۆ داوه و دۆنیان به‌سه‌ر لیۆ په‌سه‌ند كردووه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ به كۆكردنه‌وه‌ی %34.54ی ده‌نگه‌كان بووه باشترین یاریزانی جیهان، لیۆنێل مێسیش %26.42ی ده‌نگه‌كانی برده‌وه و %7.53ی ده‌نگه‌كانیش بوونه به‌شی ئانتوان گریزمان.