بە ڤیدیۆ..كۆڵانەكانی مووسڵ بەمشێوەیە لەلاشەی مردووەكان پاك دەكرێنەوە
ھاووڵاتیانی مووسڵ لاشەی مردووەكان لە ماڵی خۆیان دووردەخەنەوە
K24 – مووسڵ
بەھۆی كەوتنی چەندین لاشە لە نێو كۆڵانەكاندا خەڵكی مووسڵ و تەنانەت منداڵان و ھەرزەكارانیش سڵ لە بینی لاشەی مردووەكان ناكەنەوە، وایلێھاتووە كە ھەندێكجار ھاووڵاتیان بە راكێشان لاشەی مردووەكان لە ماڵی خۆیان دوورخەنەوە.
ئەوەی لەم گرتە ڤیدیۆیە دەردەكەوێت گەڕەكی قودسە لە شاری مووسڵ دوای كۆنترۆڵكردنەوەی لەلایەن ھێزەكانی عێراق ھاووڵاتیان لاشەی مردووەكان بە دوای خۆیان رادەكێشن بۆ ئەوەی لەبەردەم ماڵەكانیان دووریان خەنەوە.
لە 10/6/2014، رێكخراوی داعش دەستی بەسەر شاری مووسڵ داگرت و ژمارەیەكی زۆر لە ھاووڵاتیانی شارەكە ئاوارەبوون بەشێكی دیكەش لە ژێر حوكمی "خەلافەتی ئیسلامی داعش" مانەوە.
دوای زیاتر لە دووساڵ ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ راگەیاندرا، قۆناغی یەكەمی شەڕی مووسڵ رۆژی 17 تشرینی یهكهمی 2016 به بهشداری زیاتر له 100 ههزار كهس له سوپای عێراق و پێشمەرگە، به پشتگیری هاوپهیمانی نێودهوڵهتی دهستیپێكرد و زیاتر لە 40 گەڕەكی مووسڵ لە دەستی داعش رزگاركران، رۆژی 29 كانوونی یهكهمی 2016 قوناغی دووهمی ئۆپهراسیۆنهكه دهستیپێكرد.