ئاكەپە: مانەوەی پەكەكە لە شنگال بۆ توركیا جێگەی قبووڵكردن نییە
جێگری سەرۆكی ئاكەپە: لە نێوان پەكەكە و كەجەكە ناكۆكی ھەیە لەسەر كشنانەوەی ھێزەكانی لە شنگال
K24 - ئەنقەرە
ھەرچەندە پێشتر موراد قەرەیلان ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەرێتی پەكەكە رایگەیاند، پەكەكە لە شنگال دەكشێتەوە، بەڵام بە پێی نوێترین راگەیەندراوی كەجەكە، پەكەكە لە شارەكە ناكشێتەوە، جێگری سەرۆكی گشتی ئاكەپە دەڵێ، مانەوەی پەكەكە لە شنگال بۆ توركیا جێی قبووڵكردن نییە.
لە لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 مەھدی ئەكەر، جێگری سەرۆكی پارتی دادو گەشەپێدان (ئاكەپە) رایگەیاند: "لە لێدوانە جیاوازەكان دیارە كە ناكۆكی لەنێوان پەكەكە و كەجەكە ھەیە لەبارەی كشاندنەوەی ھێزەكانیان لە شنگال، لێدوانی جیاجیا دەدەن، مانەوەی پەكەكە لە شنگال جێی قبووڵكردن نییە".
..
,