"53 كتێبی نوسیووه"
پرۆفیسۆر مه‌سعوود مسته‌فا كه‌تانی كۆچی دواییكرد
K24 – هه‌ولێر:
شه‌وی 7/8 /1/2017 پرۆفیسۆر دكتۆر مه‌سعوود مسته‌فا كه‌تانی كه خاوه‌نی 53 كتێبی میژوویی و ئه‌ده‌بی و زانستی سرووشتی بوو، له شاری دهۆك كۆچیی دواییكرد.
دكتۆر مه‌سعوود حه‌جی مسته‌فا كه‌تانی له شاره‌كانی ئامیدی و دهۆك و به‌غدا خوێندوویه‌تی، له ساڵی 1974 له ڤییه‌نای پایته‌ختی ئۆستیریا (نه‌مسا) بروانامه‌ی دكتۆرای به‌ده‌ستهێناوه و دواتر له زانكۆی مووسڵ وه‌ك مامۆستا ده‌ستی به كاركردن كردووه و له‌ساڵی1982 بووه به پرۆفیسۆر.
له ساڵی 1996 گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری دهۆك و له زانكۆی دهۆك وه‌ك مامۆستا وانه‌ی گوتووه‌ته‌وه.
جگه له كاری مامۆستایه‌تی، وه‌ك پزیشك و شاره‌زا له بواری گیاده‌رمانی كاریكردووه، سه‌ره‌تای ئه‌و كاره‌شی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 1968 و به‌هۆی گیاده‌رمانی چه‌ندین كه‌سی چاره‌سه‌ر كردووه و شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له ناسینه‌وه‌ی گوڵ و گیا سوودبه‌خشه‌كان هه‌بووه و تا كۆتایی ژیانیشی له‌سه‌ر ئه‌و كاره به‌رده‌وام بووه.
.jpg)
سه‌ره‌رای ئه‌وانه دكتۆر مه‌سعوود مسته‌فا كه‌تانی له ژیانی خۆیدا 53 كتیبی له‌بواره‌كانی مێژوو، ئه‌ده‌ب، زانستی سرووشتی نوسیووه و چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.