به به‌ڵگه‌وه، فیفا له ده‌نگدانی باشترینه‌كانی 2016 ساخته‌ی كردووه
ده‌نگه‌كه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی مێسی گۆڕیوه
عیسام حه‌زه‌ری گۆڵپارێز و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی میسر له لێدوانێكدا ئاشكرای ده‌كات كه گۆڕانكاری له ده‌نگه‌كه‌ی كراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 11 كانوونی دووه‌می 2017، عیسام حه‌زه‌ری كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی میسر له لێدوانێكدا كه له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی میسر بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: من ده‌نگی یه‌كه‌م به كریستیانۆ داوه، به‌ڵام ده‌نگه‌كه‌ی منیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی مێسی گۆڕیوه.
عیسام حه‌زه‌ری به تۆڕه‌ییه‌وه ده‌ڵێت: بۆم ده‌ركه‌وت فیفا درۆزنه، چونكه من بۆ باشترین یاریزانی جیهان ده‌نگم به كریستیانۆ داوه، ئه‌وان ده‌نگی منیان بۆ مێسی هه‌ژمار كردووه.
عیسام حه‌زه‌ری ته‌مه‌ن 43ـی ساڵه و هێشتا له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی میسر به‌رده‌وامه و ئێستا یاری بۆ یانه‌ی وادی دیجله ده‌كات، پێشتریش یاری بۆ یانه‌كانی ئه‌هلی، زه‌مالیك و ئیسماعیلی میسریش كردووه.
له‌م بڵاوكراوه‌یه‌ی فیفا ده‌ركه‌وتووه كه ده‌نگی عیسام حه‌زه‌ری بۆ مێسی چووه
