مۆدریچ خه‌ڵاتێكی تایبه‌تی برده‌وه
پێنجه‌مجاره ئه‌و خه‌ڵاته ده‌باته‌وه

لوكا مۆدریچی ناوه‌ڕاستكاری ریال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا به زۆرینه‌ی ده‌نگ، خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی كڕواتی بۆ ساڵی 2016ی پێدرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 11 كانوونی دووه‌می 2017، رۆژنامه‌ی ڤێكرنجی كڕواتی خه‌ڵاتی ئه‌مجاره‌ی به‌خشییه ئه‌و ناوه‌راستكاره‌ی ریال مه‌درید كه جاری پێنجه‌مه مۆدریچ ئه‌و خه‌ڵاته ده‌باته‌وه، ده‌ستنیشانكردنی باشترینه‌كانیش له‌رێگه‌ی ده‌نگدان و رۆژنامه‌نووسانه‌وه ده‌بێت.
مۆدریچ به كۆكردنه‌وه‌ی 110 ده‌نگ پێش هه‌ریه‌كه له راكیتیچی یاریزانی بارسێلۆنا و ماندزۆكیچی هێرشبه‌ری یوڤێنتۆس كه‌وت و خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه.
لوكا مۆدریچ ئه‌م له 2016 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا له یۆرۆی 2016 ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌شی چامپیۆنزلیگ، جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا و جامی جیهانی یانه‌كانی برده‌وه.